‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له‌ تینووبونی خه‌ڵكی عیراق ده‌دات
‌یان كۆبیچ، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق به‌هێز بێت، هۆشداریشی له‌ كه‌میی ئاو له‌ پارێزگاكانی باشور دا و رایگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ دوو ملیۆن عیراقی بكه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

یان كۆبیچ، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عیراق له‌میانی دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئابی 2018 تایبه‌ت به‌ عیراق سازكرا، رایگه‌یاند: پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق به‌هێز بێت، دانی به‌وه‌شدانا كه‌ دۆخی ئه‌منی هێشتا لاوازه‌.

یان كۆبیچ پێشوازیشی له‌ پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار كرد، سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی عیراقیش رایگه‌یاند كه‌ ناڕه‌زاییه‌كان له‌ هه‌ر پێنج پارێزگاكه‌ی باشور به‌رده‌وامن و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانیش هه‌وڵی زۆری بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی قه‌یرانی ئاو له‌ عیراق، ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند: كه‌میی ئاو له‌ پارێزگاكانی باشور خراپتر ده‌بێت و نزیكه‌ی دوو ملیۆن عیراقی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هاوكات ئه‌گه‌ری ئاواره‌بونی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌شی به‌دوورنه‌زانی.


PM:06:20:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌