‌‌نرخی تمه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌كانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا

وێستگه‌ نیوزـ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئابی 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆدا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 920 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ نرخی 100 دۆلار به‌ حه‌واڵه‌ به‌رامبه‌ر 940 هه‌زار تمه‌ن بووه‌، هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 13 هه‌زار و 150 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 13 هه‌زار و 500 دینار بوو.


PM:01:17:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 22616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌