‌نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئابی 2018، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ دیاریكراون.

ئاكام عه‌بدوڵا له‌ نووسینگه‌ی سروشتی چنیان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 500 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 157 هه‌زار دیناره‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 13 هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 لیره‌ی توركی به‌ 24 هه‌زار و 500 دیناره‌.


AM:09:47:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 7936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌