‌عه‌بادی: له‌گه‌ڵ سزاكانی سه‌ر ئێراندا نین، به‌ڵام پێوه‌ی‌ پابه‌ند ده‌بین

وێستگه‌ نیوز -
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر ئێران نییه‌، به‌ڵام بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی پابه‌ند ده‌بێت پێیانه‌وه‌.

ئێواره‌ی‌ سێشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: " له‌ڕووی بنه‌ماوه‌ ئێمه‌ دژی سزاین له‌ ناوچه‌كه‌دا. ئابڵوقه‌دان و سزاكان كۆمه‌ڵگه‌كان تێكده‌ده‌ن و سیستمه‌كان لاواز ناكه‌ن."

وتیشی: "ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی و ناڕاسته‌، به‌ڵام له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندا پابه‌ند ده‌بین پێیانه‌وه‌. ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه‌دا نین، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بین پێوه‌یان."

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێراندا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنیدا رێگه‌ نه‌دات ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ تاراندا مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌مریكادا كار بكه‌ن.

گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه‌ هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی عیراقن تا دێت زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاره‌كانی عه‌بادی ده‌خاته‌ بارودۆخێكی قورسه‌وه‌.


AM:08:09:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو