‌تره‌مپ بۆ به‌رپرسانی ئێران: دژوارترین سزاتان ده‌ده‌م
‌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

وێستگه‌ نیوز ـ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند ئێران دەبێت دووچاری دژوارترین سزا و ئابڵووقە بێت.


دوێنێ دووشەممە، ترەمپ واژووی لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کرد و ئەمڕۆش دواین هەڵوێستی لەسەر ئەو بڕیارەی راگەیاند.

سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی: "ئابڵوقەکانی سەر ئێران بە فەرمی چەسپان. ئەمانە دژوارترین ئابڵوقەن تا ئێستا سەپابن".

ترەمپ دەشڵێت: "لە مانگی یازدە، هێشتا ئابڵوقەکان دەچنە قۆناخێکی دژوارترەوە، هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا ناکات. من تەنها داوای ئاشتی جیهانی دەکەم، هیچی دیکە!".

ئەمریکا ناڕازییە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستتێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە و دەیەوێت لە رێگای سزاکان فشاری تەواو دروستبکات تا تاران لە پەلهاوێشتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەشیمان بکاتەوە، تارانیش هەم رەتیدەکاتەوە و هەمیش سوورە لەسەر ئەوەی سزاکانی ترەمپ چۆک بە کۆماری ئیسلامی دانادەن.

هــ. ر


PM:02:22:07/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو