‌ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ سێشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری ئه‌مساڵی فەرمانبەران به‌رده‌وام ده‌بێت و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ریده‌گرن.


به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2018، مووچه‌ی مانگی ئایاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ك رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8ی ئاب مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2018، مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 13ی ئابی 2018، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات رۆژی سێشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2018، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران له‌و بودجه‌یه‌ ده‌درێت كه‌ بڕی 378 ملیار دیناره‌و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، هاوكات بڕی 317 ملیار دیناریش له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌درێته‌ هه‌رێم بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.

هــ. ر


AM:08:32:07/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 42577 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو