‌سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان: هێشتا داعش له‌ دیاله‌ چالاكه‌
‌ناوچەیەکی ئازادکراوی ژێر دەستی داعش لە دیالە

وێستگه‌ نیوز -
سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ عیراق ئاشكرایان كرد كه‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ له‌ باكووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ عیراق چالاكه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ كه‌ناڵی‌ RTی‌ روسی-یان وت: "رێكخراوی‌ داعش له‌ ناوچه‌ی‌ حه‌وزی‌ وه‌قف زۆر چالاكه‌".

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ پارێزگاكه‌دا به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌دایه‌ كه‌ داعش تیایاندا چالاكی‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ "داعش له‌ ناوچه‌ی‌ حه‌وزی‌ وه‌قف هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر پارێزگاكه‌ و پارێزگاكانی‌ چوارده‌وری‌ دروستكردووه‌ چونكه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر باخی‌ كشتوكاڵی‌ تێدایه‌ و ناوچه‌یه‌كی‌ كشتوكاڵیه‌ ئه‌مه‌ش جموجوڵی‌ چه‌كدارانی‌ داعشی‌ ئاسانكردووه‌".

هه‌ر چه‌نده‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌ ره‌سمی‌ كۆتاییهاتنی‌ داعشی‌ له‌ عیراق راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامم له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی‌ داعش له‌ دیاله‌.


PM:10:41:06/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو