‌نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ

وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 922 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: نرخی 100 دۆلار به‌ حه‌واڵه‌ به‌رامبه‌ر 965 هه‌زار تمه‌ن بووه‌، هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 13 هه‌زار دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 13 هه‌زار و 250 دینار بوو.


PM:07:35:06/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 34709 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌