‌لیره‌ی توركی دابه‌زینی پێوانه‌یی تۆمار كرد

وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی گرژییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ژمارەی پێوانەیی لە دابەزیندا تۆمارکرد.

سەره‌ڕای ئەوەی حکومەتی تورکیا سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسەنگکردنی بەهای لیرەی وڵاته‌ه‌ی رابگرێت، به‌ڵام ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2018، بەهای دۆلارێک گەیشتە 5.19 لیرە، به‌مه‌ش رۆژ بە رۆژ به‌های لیرە زیاتر دابه‌زین به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

رۆژی هەینی رابردوو کە کۆتا رۆژی هەفتەیە لە تورکیادا، لەکاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراو بەهای لیرە بەرانبەر 5.08 دۆلار بوو، بەڵام لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ لە هەفتەی نوێدا بەهای لیرە تەواو دابەزی و گەیشتە 5.19 لیرە. 

لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە لیرە بەڕێژەی لە 27% بەهای بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە حکومەتی تورکیا قەشەیەکی ئەمریکیی بە ناوی ئەندرۆ برۆنسۆن لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکردوە، ئەوەش گرژییه‌كانی نێوان تورکیا و ئەمریکای زیاتركردوه‌، هەفتەی رابردوش واشنتن داوای ئازادکردنی ئەو قەشەیەی کرد بەڵام تورکیا رەتیکردەوە. 

شارەزایانی ئابوری پێیانوایە، سزای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دژ بە وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیا و هاوکات جێگیرکردنی ئاستی سوو لەلایەن دامەزراوەی سیاسەتی فێد-ی ئەمریکی کە سەربە وەزارەتی گەنجینەیە، دەبێتە هۆی زیاتر دابەزینی لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.


PM:07:09:06/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 16576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌