‌گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان له‌ 24 كاتژمێری رابردودا له‌ عیراق تۆمار كرا

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ناوچه‌یه‌كی پارێزگای به‌سره‌ له‌ باشوری عیراق به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تێدا تۆمار كرا و به‌ گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان هه‌ژمار كرا.

وێستگه‌ی بلاسیرفیلی له‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا-ی ئه‌مریكا خشته‌یه‌كی بۆ گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهان له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ناوی 15 ناوچه‌ و ده‌وڵه‌تی تێدایه‌.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه ناوچه‌ی حسێن له‌ پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عیراق له‌ پله‌ی یه‌كه‌می خشته‌كه‌دایه‌ و پله‌ی گه‌رمی تیایدا گه‌یشتوه‌ته‌ 49.4 پله‌ی سه‌دی، هه‌ر له‌ خشته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ هه‌شته‌م گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهانه‌، ئه‌وه‌ش به‌ تۆماركردنی 48.3  پله‌ی سه‌دی.

هه‌ر له‌ خشته‌كه‌دا ناوچه‌ی فاو له‌ پله‌ی یانزه‌یه‌م و شاری ناسریه‌ش له‌ پله‌ی سیانزه‌یه‌مدا هاتون و 48 پله‌ی سه‌دیی گه‌رمایان تێدا تۆماركراوه‌.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌، دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان، له‌ كوه‌یته‌، ئه‌وانیش شاری كوه‌یت به‌ 49.4 و ناوچه‌ی متریبه‌ هه‌یه‌كه‌یان به‌ پله‌ی 49.4 پله‌ی سه‌دی و و ناوچه‌ی ده‌شته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ 48.9، له‌پله‌ پێنجه‌میشدا ناوچه‌ی ئه‌به‌دان له‌ ئێران هاتوه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمی تیایدا گه‌یشتوه‌ته‌ 48.6 پله‌ی سه‌دی.


PM:05:27:06/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 2220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌