‌له‌ نزیک فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئیتالیا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بەهێز بیسترا

وێستگه‌ نیوزـ

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی پۆلۆنیا له‌ ئیتالیا بستراوه‌.

چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ و ڤیدیۆی كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای شاری پۆلۆنیا له‌ ئیتالیا و له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ رویداوه‌.

به‌رپرسانی ئه‌منیی ئیتالیا تائێستا هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ و هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌یان رون نه‌كردوه‌ته‌وه‌.



PM:03:50:06/08/2018






ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌