‌به‌ڤیدیۆ..ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌لاربه‌لا

وێستگه‌ نیوزـ

ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێزه‌ شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا، بریندار و زیانی ماددیی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی له‌ تۆڕی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، جبه‌خانه‌كه‌ سه‌ربه‌ كه‌تیبه‌ جه‌نگیه‌كانی لیوای عه‌باسه‌ و دوای روداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی چونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئەو ئاگرەی کە بەهۆی تەقینەوەکە کەوتوەتەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایسگه‌یاندوه‌ كه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ناو جبه‌خانه‌كه‌ ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و تائێستاش هۆكاری رواوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.


PM:03:44:06/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌