‌رۆژنامەی سەباح: ئەمڕۆ ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان رادەگەیەنرێت
‌دیمەنێک لە جیاکردنەوەو ژماردنەوەی دەنگەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ناوەوە و دەرەوەی عیراق رادەگەیەنرێت، کە دادوەرە دانراوەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان سەرپەرشتیان کردووە.


رۆژنامەی‌ سەباح لە سەرچاوەیەکی‌ هەواڵی‌ عیراقییەوە  بڵاویکردەوە،"دادوەرە دانراوەکان دوای تەواوبوونی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی تەواوی وێستەگەکانی کەرخی بەغدا تەئکیدیان کردوەتەوە پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی ھاتووە"، راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕیارێک سەبارەت بە وێستگەکانی رەسافە دەدات.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ لەسەر شاشەی کەناڵی "العراقیە ئای ئێم ئێن" ئەنجامی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عیراق رادەگەیەنرێت. ھەروەک  ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج وێستگە لە وێستگەکانی کەرخ دوور خراونەتەوە بەھۆی نەبوونی تۆماری دەنگدەران و بارکۆدەوە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عیراق لە 12ی ئایاری رابردودا بەڕێوەچوو، بەڵام بەھۆی ئەنجامدانی ساختەکارییەوە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن دواکەوت.

هــ. ر


AM:09:35:06/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو