پزیشكێك گێچه‌ڵ به نه‌خۆشه ئافره‌ته‌كانی ده‌كات و وێنه‌یان ده‌گرێت
وێستگه نیوزـ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان کە لە میسر به‌ناوبانگە و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی میزه‌ڕۆ و بۆریی میز دەکات، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر گێچەڵکردن و تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی بەبێ ئاگاداریی خۆیان.
س
رۆژنامه‌ی یوم السابع-ی میسری بڵاویكرده‌وه كه پزیشكه‌كه به‌ناوی محه‌مه‌د ته‌مه‌نی 46 ساڵه و پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی میزه‌ڕۆیه و مامۆستای یاریده‌ده‌ره له زانكۆی پزیشكیی مه‌سنوره و له شاری ده‌هلقیه كار ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كاتێك خانمێك ده‌چێته لای كلینكی تایبه‌تی پزیشكه‌كه، هه‌ستی به‌وه كردوه كه پزیشكه‌كه له‌كاتی پشكنیندا گێچه‌ڵی پێكردوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كامێرایه‌كیشی به قه‌ره‌وێڵه‌ی پشكنینه‌وه بینیوه كه پێوه‌ی جێگیركراوه و له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی به‌ستراوه.
خانمه‌كه گومانێكی زۆری لا دروست ده‌بێت و یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌كات، ئه‌ویش دێته شوێنه‌كه و له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه ده‌یكات به شه‌ڕ و دواتر ده‌چێته بنكه‌ی پۆلیس و سكاڵایه‌ك له‌دژی به تۆمه‌تی گرتنی وێنه‌ی نه‌خۆشه‌كان به‌بێ ئاگاداریی خۆیان تۆمار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی یوم السابع، هه‌ر دوای تۆماركردنی سكاڵاكه، لیوا محه‌مه‌د حه‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری ده‌هلقیه به‌خێرایی ده‌گه‌نه كلینكی پزیشكه‌كه و دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سكاڵاكه راسته و كامێرایه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه، دواتریش ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا گرتوه.
له‌دوای پشكنین پۆلیس 27 گرته‌ی ڤیدۆیی ئه‌و خانمانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه سه‌ردانی كلینكه‌كه‌یان كردوه و پزیشكه‌كه وێنه‌ی گرتون، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پۆلیس چه‌ند گرته‌یه‌كی دیكه‌ی پزیشكه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌ناو كلینكه‌كه‌ی خۆیدا سێكسی كردوه.
هه‌ر به ئاشكرابونی، پزیشكه‌كه له‌روی ده‌رونییه‌وه داڕماوه و دانی به‌وه‌داناوه كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ده‌ست كێشه‌ی سێكسییه‌وه ده‌ناڵێنی و ئالوده‌ی وێنه‌گرتنی نه‌خۆشه‌كانی بووه و سێكسیشی له‌گه‌ڵ چه‌ند خانمێك كردوه كه خۆیان خواستیان لێ بووه، به‌ڵام به‌بێ ئاگاداریی ئه‌وان گرته‌كانی تۆمار كردوه.
دادگای میسر سزای 4 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بۆ پزیشكه‌كه ده‌ركردوه‌و بڕیاریشی داوه ئه‌و كه‌سه بانگی دادگا بكاته‌وه كه سكاڵاكه‌ی تۆمار كردوه.
هاوكات ئوسامه عه‌بدولحه‌ی، بریكاری سه‌ندیكای گشتیی پارێزه‌رانی میسر ده‌ڵێت: "ئه‌و روداوه كاره‌ساته، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریدا ساغ بێته‌وه، ئه‌وا تاوانێكه له دژی هه‌موو به‌هایه‌كی پیشه‌یی و دواتریش ناوی ئه‌و پزیشكه له سه‌ندیكا بۆ یه‌كجاری ده‌سڕدرێته‌وه".
PM:06:47:30/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 72336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت