دیوی پشت پەردەی ژیانی عوده‌ی
عودەی، کوڕە گەورەی سەدام حسێن
وێستگه نیوزـ
هه‌رچه‌نده كوڕه گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن بوو، به‌ڵام ئه‌و ره‌فتارانه‌ی عوده‌ی ده‌یكرد، شایه‌نی ئه‌وه نه‌بوو وه‌ك كوڕی سه‌رۆك كۆمار ته‌ماشا بكرێت، به‌هۆی كوشتنی خزمه‌تكاره‌كه‌ی باوكیشی، نەیتوانی ببێتە میراتگری سه‌دام، لێره‌وه چیرۆكه‌كانی ژیانی عوده‌ی سه‌دام حسێن بزانه.
عوده‌ی له 18ی حوزه‌یرانی 1964 له‌دایكبووه و كوڕه گه‌وره‌ی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی رژێمی به‌عسی روخاوه و دایكی ساجیده توڵفاح بووه كه هاوسه‌ری یه‌كه‌می سه‌دامه.
عوده‌ی خاوه‌نی رۆژنامه‌ی ناوخۆیی بابل و كه‌ناڵی شه‌باب بوو و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عیراقیش بوو، عوده‌ی وه‌ك هیچ كوڕه سه‌رۆك كۆمارێك نه‌ده‌ژیا، به‌ڵكو ژیانی پڕبوو له خۆشگوزه‌رانی و كاری سه‌رشێتانه، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی سه‌دام حسێن، هاوڕێ شا عه‌بدوڵا بن حسێن بن ته‌لال، پادشای ئێستای ئوردنیش بوو.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1988، له ئاهه‌نگێكدا كه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی سۆزان موباره‌ك، هاوسه‌ری حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشوی میسر سازكرابوو، عودی له‌به‌رچاوی ئه‌و خانمه و به‌به‌رچاوی ئاماده‌بوانه‌و خزمه‌تگوزاره شه‌خسییه‌كه‌ی باوكی به‌ناوی كامل حه‌نا جه‌جۆ كوشت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو ئه‌و كه‌سه سه‌دامی باوكی به كچێك به‌ناوی سه‌میره شابه‌نده‌ر ناساند كه له‌خۆی بچوكتر بوو، سه‌میره دواتر بووه ژنی دووه‌می سه‌دام.
عوده‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی به ناپاكی له‌دایكی هه‌ژمار كرد، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن عوده‌ی دایكی زۆر خۆشویستوه، له‌سه‌ر ئه‌و كاره و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان، سزای 8 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر عوده‌یدا سه‌پێندرا، به‌ڵام دوای سێ مانگ سه‌دام له زیندان ده‌ریكرد و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ بۆ سویسرای دورخسته‌وه.
له 12ی دیسه‌مبه‌ری 1996 عوده‌ی روبه‌ڕوی هه‌وڵی كوشتن بووه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله پۆرشه‌كه‌ی و له‌و روداوه‌دا 30 فیشه‌كی پێوه‌نرا، یه‌كه‌م ده‌ستنیشانكردن بۆ حاڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه توشی ئیفلیجی بووه، كه‌چی دواجار چاكبووه‌وه، به‌ڵام هه‌ر تۆزێك ده‌شه‌لی.
یه‌كێك له فیشه‌كه‌كانی ئه‌و روداوه هه‌ر له پشتی عوده‌ی مایه‌وه و هه‌ر به‌و فیشه‌كه‌وه ده‌ژیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیشه‌كه‌كه له دڕكه په‌تكی نزیك بوو، پزیشكه‌كان نه‌یانتوانی بۆی ده‌ربكه‌ن، بۆیه فیشه‌كه‌كه هه‌ر له پشتیدا مایه‌وه.
پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، تۆڕی ئه‌ی بی ئێس-ی ئه‌میركا چیرۆكه‌كانی عوده‌ی بڵاوكرده‌وه، دیارترینیان ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوكایه‌تیكردن بوو به وه‌رزشوانانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق كه ئه‌و كاته یارییه‌كیان ده‌دۆڕان و عوه‌دیش سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی عیراق بوو.
یه‌كێك له یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ده‌گێڕێته‌وه كه به‌هۆی شكستی هه‌ڵبژارده‌كه له گه‌یشتن به یارییه‌كانی جامی جیهانیی 1994، عوده‌ی ناچاری كردون شه‌ق له تۆپی كۆنكرێتی (تۆپی له چیمه‌نتۆ دروستكراو) بده‌ن، له ساڵانی هه‌شتاكانیش هه‌ر به‌هۆی شكسته‌كانی هه‌ڵبژاردنه عوده‌ی فه‌رمانی كردبوو سه‌ری هه‌موو یاریزانه‌كان سفر بكه‌ن.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له ساڵی 2000 عوده‌ی پیلانگێڕیی كردوه بۆ كوشتنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق كه دوای كه‌وتنی به‌عس كۆچی دوایی كرد.
عوده‌ی به‌وه ناسرابوو كه هه‌میشه ئاماده‌ی ئاهه‌نگ و شه‌ونخونی و خواردنه‌وه ده‌بێت به ئاماده‌بونی كچانی سه‌ماكار، ئه‌مه‌ش سه‌دامی باوكی توڕه كرد، جگه‌له‌وه‌ش عوده‌ی له‌و ئاهه‌نگانه‌دا حه‌زی به ته‌قه‌كردن بوو.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی باسی له‌وه كردوه كه عوده‌ی لاقه‌ی چه‌ندین كچی عیراقیی كردوه، به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه پشتڕاستكراوه نین.
له 22ی حوزه‌یرانی 2003 عوده‌ی و قوسه‌ی برای و برازا 14 ساڵه‌كه‌ی به‌ناوی مسته‌فا و مامیان و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانیان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه كوژران، ئه‌وان له ڤێلایه‌ك له شاری موسڵ خۆیان حه‌شارداربوو كه هاوڵاتییه‌كی عیراقی به‌ناوی نه‌واف زیدان خاوه‌نه‌كه‌ی بوو، نه‌واف یه‌كێك له‌وانه‌ی له رژێمی سه‌دام نزیك بوو و سودی زۆری لێیان بینی بوو.
عوده‌ی و قوسه‌ی و چوارده‌وره‌كه‌ی ماوه‌ی 3 هه‌فته له‌و ماڵه مانه‌وه، كه خاوه‌ن ماڵه‌كه (نه‌واف) زانی ئه‌مریكاییه‌كان 15 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتیان بۆ كوشتنی عوده‌ی ته‌رخانكردوه، هه‌واڵی لێدان و شوێنه‌كه‌ی دیاریكردن و ئه‌مریكاییه‌كانیش چونه سه‌ریان و هه‌مویان كوشتن.
شه‌وێكیان نه‌واف و خێزانه‌كه‌ی به نهێنی له ماڵه‌كه چونه ده‌ره‌وه و له‌وێوه چاره‌نوسی نه‌وه‌كانی سه‌دامی بۆ چه‌كی قورس و هه‌لیكۆپته‌ر جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له جۆری ئاپاچی به‌جێهێشت تا بكوژرێن.
شه‌ڕی نێوان عوده‌ی و ئه‌مریكاییه‌كان شه‌ش كاتژمێری خایان و دواتر ئه‌مریكاییه‌كان ته‌رمی عوده‌ی و قوسه‌یی له ماڵه‌كه هێنایه ده‌ره‌وه و له میدیاكان بڵاویكردوه تا بۆ جیهانی بسه‌لمێنن سه‌رده‌می خێڵ و خانه‌واده و نه‌وه‌كانی سه‌دام له عیراق كۆتایی هات.
ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكاییه‌كان هاتنه به‌غداوه ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆشكه‌كه‌ی عوده‌یدا گرت، له‌وێ كێڵگه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی شه‌خسیی عوده‌یان دۆزییه‌وه كه سه‌رجه‌میان ئاژه‌ڵی شه‌خسیی عوده‌ی بوون و له‌نێویاندا شێر و پڵنگ هه‌بوو.
ئه‌مریكاییه‌كان زۆر به وردی شێر و پڵنگه‌كانیان گواسته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌رێی به‌نجكردن و به‌ستنه‌وه‌ی چاویان، هه‌ر له پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقدا ئه‌مریكاییه‌كان ژێرزه‌مینێكیان له كۆشكه‌كه‌ی عوده‌یدا دۆزییه‌وه كه پڕبوو له ئۆتۆمبیلی گرانبه‌ها كه تایبه‌تبوون به عوده‌ی.
PM:09:04:29/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 135870
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت