جوانترین منداڵی دنیایه
وێستگه نیوزـ
فۆتۆگرافه‌رێكی نه‌یجیری به‌ناوی مۆفی مباویا، وێنه‌ی كچێ منداڵێكی وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی (جیر) له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نوسی: "به‌ڵی ئه‌مه مرۆڤه! به‌ڵام فریشته‌شه".
جیر ته‌مه‌نی 5 ساڵه و فۆتۆگرافه‌ره‌كه به جوانترین منداڵی دنیای ناوزه‌ند ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ئه‌زمونێكی وای وه‌ك خانمه نمایشكاره‌كان نییه، به‌ڵام له چاوی كامێراكه‌ی نه‌ترساوه و بۆ وێنه‌كانی وه‌ستاوه.
وێنه‌كان بوه‌مایه‌ی سه‌رنجی هه‌زاران هه‌وادار و به‌چه‌ندین گوزارشت ئه‌و منداڵه‌یان وه‌سفكرد، له‌وانه: "ساده‌یی خوداوه‌ند"، "تا ئاستی شێتبون جوانه"، "به‌رگه‌ناگیرێ" و "جوانترین منداڵه".
جیر (لای چەپ) لەگەڵ خوشکەکانی
PM:11:18:26/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 26035
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت