چێشتخانه‌یه‌ك ته‌نها بۆ خانمان
وێستگه نیوزـ
له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان چێشتخانه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌نها بۆ خانمان كراوه‌ته‌وه تا بتوانن دوورلە بێزارکردن و هیچ ئاستەنگێک کاتی خۆیانی تێدا بە ئاسودەیی بەسەربەرن، سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی چێشتخانەکە مێینه‌ن و رێگە بە چونەژورەوەی پیاوان نادرێت.
هه‌واڵه‌كه ئاژانسی رۆیته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه و هه‌ریه‌ك له سایته‌كانی سۆمه‌رییه نیوز و روسیا توده‌ی و سپۆتینك دووباره له‌لای خۆیانه‌وه ئاماژه‌یان پێداوه و لاپه‌ڕه‌ی مافی ژنانیش چه‌ند وێنه‌یه‌كی لێ بڵاوكردوته‌وه.
تارا محه‌مه‌د ئیحسان كه كارگێڕیی كاری خوێندووه و خاوه‌نی چێشتخانه‌ی LUXURY TIMEه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان وتویه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی كات به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له ده‌ره‌وه بێزار ده‌كرێن و ئاسته‌نگ دێته به‌رده‌میان، بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ی بۆهاتووه.
تارا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بته‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه كات به‌سه‌ر به‌ریت، ئاسوده نابیت و بێزار ده‌كرێیت، چونكه هه‌موان ته‌ماشات ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌میشه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه شتێكی وه‌ك ئه‌م كاره بۆ خۆم و بۆ كچانی دیكه بكه‌م تا هه‌ست به ئاسوده‌یی بكه‌ین".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، چێشتخانه‌كه ده‌كه‌وێته مۆڵی دریم ستی و رێگه‌نادات پیاوان بچنه ناویه‌وه، هاوكات بهدیزاینه هاوچه‌رخه‌كه‌ی و كورسییه ره‌نگاوره‌نگه‌كانی، چێشتخانه‌كه سه‌رنجی پیاوانی راكێشاوه و هه‌ندێكیان دێن ته‌ماشای ده‌كه‌ن تا بزانن ئه‌و مشتومڕه چییه كه له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ری ده‌كرێت.
هه‌ربۆیه خاوه‌نی چێشتخانه‌كه ده‌ڵێت كه بیری له‌وه كردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بێزاركردنه به‌رده‌وام بێت، پاسه‌وان له به‌رده‌م چێشتخانه‌كه‌ی داده‌نێت.
هه‌ر له مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك خانمی دیكه هاونگاوێكی هاوشێوه‌یان له هه‌رێمی كوردستان ناوه و كافێیهكیان كرده‌وه كه هه‌زاران كتێبی تێدا بووه، ههنگاوهكهش بۆ هاندانی كتێب خوێندنه‌وه بووه.
PM:06:42:25/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6022
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت