‌یه‌كێك له‌ سنگڕوته‌كانی فیمن خۆی كوشت و نامه‌یه‌كیشی ئاراسته‌ی خه‌ڵك كرد
‌ئۆكسانا شاچكۆ

وێستگه‌ نیوزـ

ئۆكسانا شاچكۆ، یه‌كێك له‌ دامه‌زراوانی رێخراوی فیمن كه‌ به‌ سنگڕوته‌كان ناسراوه‌، له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا خۆی كوشت و نامه‌یه‌كی له‌دوای خۆی جێهێشت.

ئینا شیفشینكۆ، یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی رێكخراوی فیمن له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆكوشتنی ئۆكسانا لێی كرابوو، وتی:"به‌ڵی.. ده‌توانی پشتڕاستی بكه‌مه‌وه‌ كه‌ خۆی كوشتوه‌".

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئۆكسانا له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی ته‌مموزی 2018 له‌ شوققه‌كه‌ی خۆی له‌ پاریس خۆی كوشت و له‌دوای خۆشی نامه‌یه‌كی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه‌.

ئۆكسانا له‌ نامه‌ كورته‌كه‌یدا كه‌ به‌گشتی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كردوه‌، نوسیویه‌تی: "ئێوه‌ نمایش ده‌كه‌ن و راست نین".

رێكخراوی فیمن له‌ ساڵی 2008 له‌ ئۆكرانیا دامه‌زرا و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی زۆربه‌ی كات ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ سنگیان یان به‌شێكی زۆر له‌ جه‌سته‌یان روتكردوه‌ته‌وه‌، رێكخراوه‌كه‌ ساڵی 2012 له‌ پاریس خۆی تۆمار كرد و دواتر چه‌ندین لقی له‌ وڵاتانی دیكه‌ش كرده‌وه‌.


PM:08:47:24/07/2018




























ئه‌م بابه‌ته 42249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌