به‌زمه‌كانی سه‌مای kiki
وێستگه نیوزـ
سه‌ركێشییه‌كانی سه‌مای kiki به سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوبوه‌وه و گه‌یشته وڵاتانی عه‌ره‌بیش، زۆرێكیش له لاسایی كردنه‌وه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بون و توشی روداوی سه‌یری بوون.
چیرۆكی سه‌مای kiki له پێشكه‌شكارێكی به‌رنامه‌ی The Shiggy Showه‌وه ده‌ستپێكرد كه له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانیی In My Feelingsی گۆرانیبێژێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی دریك سه‌مای كرد.
له‌وه‌وه خه‌ڵكی كه‌وتنه لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌مایه به‌جۆرێك له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه و ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ڕوات و ئه‌وانیش له ته‌نیشتیه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن.
لاساییكردنه‌وه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا، هه‌ندێك له ئۆتۆمبیله‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه و سه‌ماكه‌یان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێكیش سه‌ركه‌وتو نه‌بون و توشی روداو بوون.
دوای گه‌یشتنی لاساییه‌كه‌ش بۆ وڵاتانی عه‌ره‌ب، میسر و ئیمارات بڕیاریانداوه رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بگرنه به‌ر كه ئه‌و ره‌فتار دوباره بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر رێگریكردن له دروستبونی روداوی هاتوچۆ.
PM:06:32:24/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 16355
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت