‌ستیان لابردنیان لێ قه‌ده‌غه‌ كرا

وێستگه‌ نیوزـ

سوپای ئیسرائیل بڕیارێكی بۆ سه‌ربازه‌ مێینه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد كه‌ تیایبه‌ته‌ به‌ ره‌فتاری پۆشینی جلوبه‌رگ له‌كاتی خزمه‌تی سه‌ربازیدا.

بڕیاره‌كه‌ به‌كورتی رێگری ده‌كات له‌وه‌ی كچانی ناو خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ سوپای ئیسرائیلدا، كراسی سپی له‌به‌ر بكه‌ن، یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ بڕیاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داكه‌ندنی ستیان قه‌ده‌غه‌یه‌.

هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كراسی سپی و به‌كارنه‌هێنانی ستیان، هۆكارێكن بۆ راكێشانی سه‌رنجه‌ له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌ش رێزگرتنی هه‌ستی ئه‌و سه‌ربازانه‌یه‌ كه‌ پابه‌ندن به‌ ئایینه‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا، تۆڕی خانمانی ئیسرائیل رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بڕیاره‌ سه‌ربازییه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی پابه‌ند به‌ ئایینه‌وه‌ له‌ ریزی سوپای ئیسرائیل له‌زیادبوندایه‌.

هاوكات چاودێرانی ئیسرائیل سه‌ریان له‌وه‌ سوڕماوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ستیان ئه‌وه‌نده‌ تونده‌ رێگه‌ نادات كچه‌ سه‌ربازه‌كان له‌كاتی نوستن و پشودانی خۆشیاندا ستیان لابه‌رن، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ نه‌ك ته‌نانه‌ت ئیمانداره‌كانی ناو سوپا له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ن، به‌ڵكو عه‌لمانییه‌كانیش پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ن.

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا ژماره‌ی سه‌ربازی مێینه‌ له‌ ریزی سوپای ئیسرائیل زیادی كردوه‌ كه‌ هاوتای ئه‌و سه‌ربازانه‌ بوه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندن به‌ ئایینه‌وه‌، ناوبه‌ناویش باس له‌ ئابڕوچونی سێكسی له‌ناو ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كرێت.

دامه‌زراوه‌ ئایینیه‌كانی ئیسرائیل له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پڕۆژه‌ بڕیاری هاوشێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی لابردنی ستیان و كراسی سپی به‌سه‌ر كه‌نیست-ی وڵاته‌كه‌یاندا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه‌لێنی نێوان كچان (كچانێك كه‌ ده‌یانه‌وێت ئازاد بن و ئه‌وانه‌ی كه‌ پابه‌ندن به‌ ئایینه‌وه‌) له‌ ریزی سوپای ئیسرائیل زیاد بكات.


PM:10:12:22/07/2018
























































ئه‌م بابه‌ته 150377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌