‌ببه‌ به‌ نینجا و 85 هه‌زار دۆلار موچه‌ وه‌ربگره‌

وێستگه‌ نیوزـ

قه‌یرانی دیمۆگرافی له‌ ژاپۆن و دابه‌زینی رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان خه‌می سه‌ره‌كیی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌یه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ شاره‌كانی ژاپۆن كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌، ئه‌ویش كه‌میی جه‌نگاوه‌رانی "نینجا"یه‌.

شاری "ئیگا" له‌ ژاپۆن شاری خانه‌خوێیه‌ بۆ جه‌نگاوه‌رانی نینجا و ده‌یه‌وێت به‌پشت به‌ستن به‌زیادكردنی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ گه‌شه‌ به‌ كه‌رتی گه‌شتیاریی شاره‌كه‌ بدات، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی ته‌واوی نینجا به‌رده‌ست نییه‌ تا بگاته‌ ئه‌و ئامانجه‌.

ژماره‌ی دانیشتوانی شاری ئیگا نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌سه‌ و ساڵانه‌ فیستڤاڵێك له‌ مانگه‌كانی نیسان و ئایار ساز ده‌كات و نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سیش سه‌ردانی فیستڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری ئیگا پێی وایه‌ كه‌ ته‌نها به‌ زیادكردنی جه‌نگاوه‌رانی نینجا ناتوانێت ئاستی ئابوری به‌رزبكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر جه‌نگاوه‌رێكی نینجا موچه‌ی ساڵێكی ده‌گاته‌ 85 هه‌زار دۆلار، چونكه‌ شاره‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ناوچه‌یه‌ك كه‌ دانیشتوانی كه‌می لێیه‌.

كێشه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ رێژه‌ی بێكاری له‌ ژاپۆن زۆر كه‌مه‌ و ته‌نها 2.5%ه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی لێهاتوو بۆ بون به‌ جه‌نگاوه‌ری نینجا سه‌خت بێت.

بون به‌ نینجا پێویستی به‌ مه‌شق و راهێنانێكی سه‌خت و پڕوكێنه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ گه‌نجێكی كه‌م خۆیان له‌ قه‌ره‌ی به‌ن، هه‌ربۆیه‌ به‌ هه‌موو ساڵی رابردوو ته‌نها 43 دانیشتوی نوێ هاتونه‌ته‌ شاری ئیگا، له‌ به‌رامبه‌ریشدا و له‌ هه‌مان ماوه‌دا هه‌زار كه‌س شاره‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

ساڵی 2017 نزیكه‌ی 29 ملیۆن گه‌شتیار رویان له‌ ژاپۆن كردوه‌، ئه‌مه‌ش له‌چاو ساڵی 2016 به‌ رێژه‌ی 20% سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ ئه‌و وڵاته‌ زیادی كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاری ئیگا هێشتا به‌ده‌ست كێشه‌كانییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ و له‌ نینجا-ی كه‌مه‌.


PM:07:30:22/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 4088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌