‌بەڤیدیۆ..بەتەپڵ و موزیکەوە سورەتی فاتیحە دەخوێنێت

وێستگه‌ نیوزـ

عه‌لی عه‌ره‌بی، قورئانخوێن و مه‌لوودخوێنێكی میسرییه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كان سوره‌تی فاتیحه‌ له‌گه‌ڵ میوزیك و ته‌پڵ ده‌خوێنێت.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، هێرشێكی توند كرایه‌سه‌ر ئه‌و قورئانخوێنه‌، ئه‌ویش داوای لێبوردنی كرد و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ره‌خنه‌گرانیش وتی: سوره‌تی فاتیحه‌ له‌ چوارچێوه‌ی نزا "دوعا"یه‌ و ئه‌و به‌شێكی لێده‌رهێناوه‌ و وه‌ك مه‌ولود ده‌یخوێنێته‌وه‌، نه‌ك ته‌واوی سوره‌ته‌كه‌.

ده‌شڵێت: "شتێكی دیكه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌و كاره‌ دانراوی من نییه‌، ئه‌و شته‌ زیاتر له‌ 50 ساڵه‌ هه‌یه‌ و له‌ گونده‌كانی ته‌واوی كۆماری میسر ده‌وترێته‌وه‌".

روونیشی كرده‌وه‌، هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی ئاینییه‌ توندڕه‌وه‌كان و چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كراوه‌ته‌ سه‌ری و ئامانجیش لێی درووستكردنی ژینگه‌یه‌ك، یاخود جۆرێك له‌ ئاژاوه‌یه‌ له‌ نێوان زانكۆی ئه‌زهه‌ر و سۆفیگه‌رێتی و دەڵێت: "منیش له‌وه‌ ده‌ترسم خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌و جۆره‌ ئاژاوانه‌وه‌ بكه‌ونه‌ ناخۆشی، به‌تایبه‌تیش درووستكردنی ئاژاوه‌ له‌ نێوان ئه‌زهه‌ر و سۆفیگه‌رێتی له‌ میسر، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك من كردومه‌ داوای لێبوردن ده‌كه‌م".


PM:04:05:22/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 8620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌