شاجوان له‌سێداره ده‌درێت
روس كاماندی، شاجوانی زیندانه‌كانی كینیا
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی كینیا سزای له‌سێداره‌دانی بۆ شاجوانی زیندان ده‌ركرد كه تۆمه‌تباره به كوشتنی هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی.
روس كاماندی، شاجوانی زیندانه‌كانی كینیایه و ته‌مه‌نی 30 ساڵه، ساڵی 2015 له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی محه‌مه‌د فه‌رید و لێدانی 25 چه‌قۆ لێی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستگیركرا، دواتر كێبڕكیی شاجوان له زیندان سازكرا و روس به شاجوانی زیندان ده‌ستنیشانكرا.
جیسی لیستی، خانمه دادوه‌ری دادگای باڵای كینیا سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و خانمه ده‌ركرد و رایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت گه‌نجان بزانن كوشتنی هیچ كه‌سێك قبوڵكراو نییه، كوشتن تاوانێكه لێخۆشبونی بۆ نییه.
جیسی وتویه‌تی كه روس كاماندا هیچ په‌شیمانییه‌كی بۆ ئه‌و تاوانه ده‌رنه‌بڕیووه و به‌بێ هیچ بیانویه‌كی لۆژیكی، به‌رگریی له‌خۆی كردوه.
هاوكات كه‌سوكاری قوربانییه‌كه پێشوازییان له‌و سزایه كرد كه بۆ كاماندی ده‌ركراوه و به‌پێویستیان زانی هه‌موو تاوانبارێك له‌پای كرده‌وه‌كانیان سزای خۆیان وه‌ربگرن.
PM:10:12:21/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 9695
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت