‌به‌وێنه‌..گۆریلایه‌ك به‌ شه‌قامه‌كانی ریازی پایته‌ختی سعودیه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌

وێستگه‌ نیوزـ

گۆریلایه‌ك له‌ قه‌فه‌سه‌كه‌ی خۆی رایكرد و دواتر زۆر به‌ هێمنی به‌ شه‌قامه‌كانی ریاز-ی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیدا ده‌سوڕایه‌وه‌.

شاره‌وانیی ریاز-ی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆریلایه‌ی بۆ یاریی سێرك له‌و شاره‌ به‌كارده‌هێنرێت، چۆن له‌ قه‌فه‌سه‌كه‌ی رایكردوه‌.

هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی گۆریلاكه‌ بۆسه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌خت، ترسی لای هه‌ندێك دروستكردوه‌ و هه‌ندێكیش وتویانه‌ كه‌ گیانه‌وه‌رێكی ماڵییه‌ و هیچ زیانێكی نییه‌، له‌ راستیشدا گۆریلاكه‌ هیچ زیانێكی نه‌گه‌یاند و دوای هه‌وڵێكی زۆری پۆلیسی پایته‌خت ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و خرایه‌وه‌ قه‌فه‌سه‌كه‌ی خۆی.


PM:07:19:21/07/2018










ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌