تایەی ئۆتۆمبێل چ کاتێ بڵقی ھەوا دەکات؟

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەشێک لە تایە بێ کوالێتییەکانی ئەم وڵاتە بڵقی ھەوای تیا دروست دەبێت و ئیھمالکردنیشی ترسناکە، ئەم بلقانە لەوەرزی ھاویندا دروست دەبێت و لەکاتی تەقینیشدا شۆفێر کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات، جگە لە دەرخستنی رووی ڕاستی کوالێتی تایەی ئۆتۆمبێل لەم وڵاتە پێمان باشبوو زانستییەکەشی بخەینەڕوو کە ئەمە ھۆکارەکەیەتی:

تایەی ئۆتۆمبێل لە چەند چینێکی رەبەر پێکھاتووە کە رێگری لە دەرچوونی ھەوا دەکەن بۆ رووی دەرەوەی تایەکە، خۆ ئەگەر فەیلەرێکی بچووک لە یەکێک لە چینەکاندا ھەبێ دەبێتە ھۆی چونە ناوی ھەوای ناو تایەکە بۆ جێگا لاوازه‌کە و بەمەش بڵقێک دروست دەبێت ھی ھەوا و خۆ ئەگەر ھەموو چینەکە کێشەی ھەبێ ئەوا وەک ئەم تایەیە تەواوی تایەکە دەبێت بەو بڵقی ھەوایە.

ھەندێ جار رێگاو بان و بوونی پەستانی بەرزی ھەوای ناو تایە ھەمان کێشە دروست دەکەن، بەڵام ھۆکاری ئەم تایە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای دروستکەری تایەکە.

تێبینی//
1-#دروستبوونی یەک بلقی ھەواش زۆر ترسناکە و چونکە تەقینی لە پڕ دروست دەکات و شۆفێر ناتوانێت کۆتڕۆڵی خۆی بکات.

2- ئەم رووداوە لە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە ھاوڕێکانم روویداوە و ئۆتۆمبێلەکەی مۆدێل 2016 یە.

ھێمن رەفیق
ئەندازیاری میکانیک

هــ. ر



PM:09:37:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 28136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو