ده‌رمانێك بۆ بنبڕکردنی نه‌خۆشیی شه‌كره و قه‌ڵه‌وی دۆزرایەوە
چارەسەری نەخۆشیی شەکرە بە دەرزیی ئەنسۆلین
وێستگه نیوزـ
وادیاره كاروانی زانست به گوڕێكی زۆره‌وه هه‌نگاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌نێت كه هه‌ڕه‌شه له ژیانی ملیۆنان كه‌س له جیهاندا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا پسپۆڕه ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌رمانێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی شه‌كره و قه‌ڵه‌ویدا بێ وێنه‌یه.
به‌پێی سایتی dwی ئه‌ڵمانی، پسپۆڕان ساڵانێكه هه‌وڵی جدی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره و قه‌ڵه‌وی، به‌تایبه‌ت كه سه‌دان كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌وه گیانیانله‌ده‌ستدا، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش پێشبینیی كردوه كه تا ساڵی 2030 نه‌خۆشیی شه‌كره ببێته حه‌وته‌م هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ گیانله‌ده‌ستدان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌شبینیه‌دا، ئێستا زانایانی ئه‌ڵمانیا بۆیه‌كه‌مجار توانیان ده‌رمانێكی نوێ تاقی بكه‌نه‌وه كه نه‌ك هاوكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، به‌ڵكو كێشی له‌شیش كه‌م ده‌كاته‌وه.
سایته‌كه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی وتویه‌تی كه ئه‌م ده‌رمانه نوێیه چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ ملیۆنه‌ها توشبو به نه‌خۆشیی شه‌كره و ده‌توانێت رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا رێك بخات.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانكۆی لایبزیگ-ی ئه‌ڵمانیاوه كراوه و تیایدا 111 نه‌خۆش به‌شدارییان كردوه، زانایانیش تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه رۆڵی له كه‌مكردنه‌وه‌ی مادده‌ی گلۆكاگۆن هه‌بووه كه كۆنتڕۆڵی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا ده‌كات.
ده‌رمانه نوێیه‌كه به‌شێوه‌ی ده‌رزی به‌رهه‌مهاتووه و له به‌كارهێنانیدا توشبوو هه‌ست به تێربوون ده‌كات و برسیی نابێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه كێشی له‌شی زیاد نه‌كات و قه‌ڵه‌و نه‌بێت.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی له نێو نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ریزبه‌ند كردوه و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌وه‌یه كه په‌نكرسیا ناتوانێت بڕه ئه‌نسۆلینی پێویست دروست بكات، یان ئه‌و كاته‌ی له‌شی مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی نییه كه ئه‌و ئه‌نسۆلینه ده‌ردراوه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌كاربهێنێت.
رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت ئاشكرایكردووه ساڵی 2012 ته‌نها به‌هۆی نه‌خۆشیی شه‌كره‌وه یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:09:03:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 13624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت