چۆن بتوانین فیول په‌مپی ئۆتۆمبێله‌كانمان بپارێزین؟


وێستگه‌ نیوز ـ

فیول په‌مپ ئامێرێک یاخود ماتۆرێکی‌ کارەباییە لەئۆتۆمۆبێلدا کاری‌ گەیاندنی‌ بەنزینە لە تانکیەوە بۆ ناو مەکینە بەشێوەی‌ کارەبایی‌ کاردەکات رێژە و قەبارەی‌ هێزیی‌ کارەبایی دیاری‌ کراوی‌ خۆی‌ هەیە، کە لەلایەن کۆمپانیای‌ بەرهەمهێن و ئەندازیارانی‌ تایبەتمەند دیاری‌کراوە بۆیە دەستکاری‌کردن و گۆڕینی‌ بەهەڵە رووداوی‌ مەترسی‌ داری‌ لێ دەکەوێتەوە.

ئەو هۆکارانەی‌ دەبنە هۆی‌ لەکارکەوتنی‌ فیول پەمپ
1-کاتێک ئۆتۆمۆبێلەکەت بەبەردەوامی‌ رێژەی‌ بەنزینی‌ ناو تانکی‌ زۆر کەمە ئەمەش دەبێتە هۆی‌ گەرم بوونی‌ فیول پەمپ لەکارکەوتنی‌.

2-بەنزینی‌ خراپ و بەرزی‌ رێژەی‌ ماددەی‌ رصاص دەبێتە هۆی‌ لەکارکەوتن و گیرانی‌.

3-پیس بوون و گیرانی‌ مصفای‌ بەنزین هۆکارێکی‌ سەرەکی‌ لەکارکەوتنی‌ فیول پەمپ چونکە پاڵەپەستۆی‌ زۆر لەسەر فیول پەمپەکە دروست دەبێیت.

4-دەستکاری‌ کردنی‌ وایەر و فیوزی‌ سەلامەتی‌ و هێزی‌ کارەبایی‌.

چۆن بزانین فیول پەمپ لەکارکەوتووە..
0- لەنزیک تانکی‌ بەنزین فیول پەمپەکە دەنگێکی‌ لێوە دێت وەک (ززززززز) .

1- بەچەندین سلف لێدان ئۆتۆمۆبیلەکەت ئیش دەکات.

2- لەکاتی‌ لێ خوڕین هەست بە (نەتر) لێدان دەکەیت.

3- لەکاتی‌ لێخوڕین هەست بە هێواش بوونەوەی‌ ئۆتۆمۆبیلەکەت دەکەیت ئەگەر لەکاتی‌ لێ خوڕینی‌ خێراش بیت.

چۆن فیول پەمپەکەت دەپارێزیت:
*دیسان بەنزین (هەولبدە لەو بەنزینخانانە بەنزین لە ئۆتۆمۆبێلەکەت بکە کە ناوبانگیان باشەو کوالێتی‌ بەنزینەکەیان بەرزە (ئۆکتان).

*هەوڵبدە رێژەی‌ بەنزینی‌ تانکیەکەت لە نیوە کەمتر نەبێت بۆ ئەوەی‌ رێگا لە گەرم بوون و راکێشانی‌ پیسی‌ بگرێت بۆ ناو فیول پەمپەکەت.

*هەوڵبدە زوو زوو مصفاو فلتری‌ بەنزین بگۆریت، چونکە گیرانی‌ دەبێتە هۆی‌ پاڵەپەستۆ خستنە سەر فیول پەمپ.

*دوربکەوە لە جۆر و کوالێتی‌ خراپی‌ فیول پەمپ، هەوڵمەدە کامە هەرزانترین جۆریەتی‌ تۆ بیكڕیت چونکە ئەمە ژیانت دەخاتە مەترسیەوە سەرو ماڵیشت لەسەر دادەنێی‌.

* خوانەخواستە گەر گڕی گرت ئۆتۆمۆبیلەکەت بەتایبەتی‌ تانکی‌ بەنزین کەمتر لە خولەکێکت لەبەردەستە بۆ خۆڕزگارکردنت مەبە پاڵەوان و هەوڵی‌ کوژاندنەوەی‌ بدەیت، چونکە مەترسی‌ دارە باشترە یەکسەر بەیوەندی‌ بە بەرگری‌ شارستانی‌ بکەیت بە ژمارە ( 115 یان 125 ).

*ئامێرێکی‌ ئاگرکوژێنەوەی‌ دەستی‌ سەرو ماڵت دەپارێزێت.

لەگەل رێزی‌ براتان
نه‌قیب سه‌رکه‌وت کاڕەش ئه‌فسه‌ر له‌ به‌رگری شارستانی هه‌ولێر

هــ. ر


PM:12:49:05/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 35342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو