به‌ره‌نگاری پۆلیسی ئاداب بووه‌وه
خانمە ئێرانییەکە بەرەنگاری پۆلیسی ئادابی وڵاتەکەی دەبێتەوە
وێستگه نیوزـ
له میترۆیه‌كی تاران-ی پایته‌ختی ئێران، خانمێكی ئێرانی به‌ره‌نگاری سێ خانمی پۆلیسی ئاداب بووه‌وه كه داوایان لێكردبوو سه‌رپۆشه‌كه‌ی بپۆشێت.
روداوه‌كه له میترۆی ده‌روازه ده‌وڵه‌ت له تاران رویداوه و خانمه كه به خانمه پۆلیسه‌كانی دیكه‌ی وتوه: "حه‌زم له چی بێت ئه‌وه له‌به‌ر ده‌كه‌م، ئێوه حه‌قی ئه‌وه‌تان چییه، خۆ دایك و باوكم نین".
پاشان خانمه كه شوێن سێ خانمه پۆلیسه‌كه‌ی ئاداب كه‌وتوه و شه‌قێكی داوه له یه‌كێكیان و ئه‌ویش قسه‌ی ناشرینی پێ وتوه‌ته‌وه، دواتر یه‌كێك له كارمه‌ندانی میترۆكه دێته نێوانیان و لێكی كردوه‌ته‌وه.
مانگی رابردوش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دیكه بڵاوبوه‌وه كه پۆلیسی ئادابی ئێران به رۆژی روناك و له‌ناو پاركێكدا و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه زۆر به توندی له خانمێكی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ره‌نگی له‌چكه‌كه‌ی سوره و ئه‌و ره‌نگه‌ی پۆشیوه كه قه‌ده‌غه‌یه.
له مانگی شوباتی 2018ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران 29 له‌و خانمانه‌یان ده‌ستگیر كرد كه هه‌ڵمه‌تێكی له‌چك لابردنیان له‌ناو تارانی پایته‌خت ده‌ستپێكرد و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه به‌بێ له‌چك سوڕانه‌وه و هه‌ندێكیشیان له شوێنه گشتییه‌كاندا وه‌ستابون و له‌چكه‌كانیان كردبوه به دارێكه‌وه و به‌رزیان كردبوه‌وه.
PM:07:31:11/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 7040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت