نیشانەکانی شەوی قەدر چیە؟؟
وێستگه نیوز ـ
شهوی قهدر له مانگی پیرۆزی رهمهزاندا دهكهوێته 10 شهوی كۆتایی مانگهكه، كه لهلای موسڵمانان زۆر پیرۆزه و لهو شهوهدا قورئان بۆ پێغهمبهری ئیسلام (محهمهد) دابهزیوه، لە قورئاندا و لە سورەتی قەدردا دەربارەی ئەم شەوە ھاتووە "ئێمە بەڕاستی قورئانمان دابەزاندوهتە خوارەوە لە شەوێکی بەفەڕو رێزداردا، جا تۆ چوزانی شەوی بەفەڕ کامەیەو چ خێرو بەرەکەتێکە، شەوی قەدری بەڕێز لە ھەزار مانگ رێزدارو خێردارتره".
ھەر لە قورئاندا ھاتووە لە سورەتی دوخاندا هاتووه: "بەڕاستی ئێمە لە شەوێکی بە فەڕو پیرۆزدا (کە شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ھەمیشە بێدارکەرەوەی بەندەکانمانین، لەو شەوەدا ھەموو کارو کردەوە و بەرنامەیەکی پڕ لە حیکمەت و دانایی لە یەک جیا دەکرێتەوە، ئەمەش فەرمان و بڕیارێکە لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەیش پێغەمبەران دەنێرین، رەوانە کردنی ئەم قورئانە، رەحمەتی پەروەردگاری تۆیە بۆ ئادەمیزاد، تا لە سەرگەردانی رزگاری ببێت، بەڕاستی ھەر ئەویشە کە بیسەرو زانایە بە ھەموو شتێک)".
له نیشانهكانی شهوی قهدر:
-بەهێزی رووناکی درەوشانەوە لەو شەوەدا، هەست دەکرێت دنیا ڕووناکترە لە شەوەکانی تر وە ئەمەش لەو شوێنانە هەستی پێ دەکرێت کە لە چۆڵەوانیدان و دوورن لە رووناکی و کارەبا.
-دڵنیایی، دڵنیای دڵ، دل خۆشی کەسی موسڵمان، موسڵمان هەست بە خۆشی و شادومانی زیاتر دەکات لەو شەوەدا تا شەوەکانی تر.
-کەش و ئاو هەوا هێمنە و رەشابا نیە و هێمنی باڵ دەکێشیت بەسەر دنیادا.
-بۆی هەیە خوای گەورە ئەو شەوە پیشانی کەسی ئیماندار بدات لە خەودا، وەک بۆ هەندێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر روویدا.
-موسڵمان هەست بە چێژی زیاتر دەبینێ لە عیبادەت و شەو نوێژ وەک لە شەوەکانی تر.
-بۆ بەیانیەکەی کە خۆر هەڵدێت زۆر ساف دەبێت و تیشکی نابێت وەک لەم حەدیسەدا باس کراوە: أبی بن كعب رضی الله عنه أنه قال: أخبرنا رسول الله صلی الله علیه وسلم:
(أنها تطلع یومئذ لا شعاع لها) رواه مسلم
گەورەیی شەوی قەدر:
-ئەو شەوەیە کە قورئانی پیرۆزی تیا دابەزیە خوارەوە
{ إنا أنزلناه فی لیله القدر }
-لەم شەوەدا خوای گەورە ڕزق و ئەجەلی ساڵێک دەنوسێت
{ فیها یفرق كل أمر حكیم }
-عیبادەت کردن تیایا بە قەدەر عیبادەتی هەزار مانگە
{ لیله القدر خیر من ألف شهر }
-لەم شەوەدا فریشتەکان دادەبەزنە سەر زەوی
{ تنزل الملائكه والروح فیها بإژن ربهم من كل أمر }
-شەوێکە کە ئازار و گوناه و خراپەی تیا نیە و عیبادەت و جاکە زۆر دەکرێت تیایا،سەلامەت بوون لە ئاگر ڕوو دەدات لەم شەودا
{ سلام هی حتی مطلع الفجر }
لەم شەوەدا مرۆڤ دەتوانێت بە چاکە کردن و شەونوێژ کردن لێ خۆش بوونی خوای گەورە بە دەست بێنی و بەمەش هەموو گوناهەکانی بسڕێتەوە
( من قام لیله القدر إیماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه ) متفق علیه
امام ابن عپیمین
PM:09:15:06/06/2018
ئهم بابهته 23616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت