120 ساڵه و به‌ڕۆژووش ده‌بێت
وێستگه نیوز –
ئافره‌تێكی نیشته‌جێی ناوچه‌ی شاره‌زوور هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی 120 ساڵه به‌ڵام به‌ڕۆژوو ده‌بێت و سروشه ئاینییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌لما عه‌بدولقادر ئه‌و ژنه كورده‌یه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان هه‌ژماری ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده هێشتا له تۆماری گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان ناوی تۆمار نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی ناسنامه‌كه‌ی سه‌لما عه‌بدولقادر محه‌مه‌د كه دانیشتووی قه‌زای شاره‌زووره، له 1897/7/1 له‌دایك بووه، به‌وپێیه‌ش سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 121 ساڵ.
له ئێستادا سه‌لما به ئاسانی گوێی له شت نابێت و قسه ناكات، به‌ڵام هێشتا جه‌سته‌ی به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێزه كه‌ب توانێت سروشه ئاینییه‌كان ئه‌نجام بدات ته‌نانه‌ت له‌م ره‌مه‌زانه‌شدا به‌ڕۆژوو بێت.
AM:10:59:06/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 14580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت