سێ تێكه‌ڵه‌ی ئاسان بۆ ره‌مه‌زان
وێستگه نیوزـ
هه‌ندێك جار له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا رۆژوه‌وانان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن خواردنیان به سه‌ختی پێ هه‌رس بكرێت، به‌ڵام به به‌كارهێنانی ئه‌و سێ تێكه‌ڵه سروشتییه ئاسانه ئه‌و كێشه‌یه هه‌م به‌خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌م كاریگه‌ریی باشیشی ده‌بێت:
1- تێكه‌ڵه‌ی سركه‌ی سێ‌و
یه‌ك كه‌وچك سركه‌ی سێ‌و بكه‌ره ناو كوپێك ئاو، پاشان یه‌ك كه‌وچكی بچوك هه‌نگوینی تێ بكه و تێكی وه‌ربده، دوای به‌ربانگ ئه‌و كوپه تێكه‌ڵه‌یه به سێ جار ته‌واو بكه.
2- تێكه‌ڵه‌ی زه‌نجه‌فیل
دوو كه‌وچكی بچوك له شه‌ربه‌تی زه‌نجه‌فیل له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی بچوك له شه‌ربه‌تی لیمۆ و كه‌مێك خوێ پێكه‌وه تێكه‌ڵ بكه، ده‌توانرێت ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئاو یان به‌بێ ئاو بخورێته‌وه.
3- چای نه‌عنا
ئه‌و رۆنه‌ی كه له گه‌ڵای نه‌عنادا هه‌یه، هاوكاره بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس، هه‌ربۆیه چای نه‌عنا یاریده‌ده‌ر بۆ رزگاربونی خێرا له غازاتی ناوسك و ئاسانكردنی كێشه‌ی سه‌ختیی هه‌رسكردنی خۆراك.
PM:06:50:31/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 3632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت