گه‌وره‌ترین خوانی به‌ربانگ له جیهاندا
وێستگه نیوزـ
به به‌شداریی زیاترله 6 هه‌زار كه‌س، رێكخراوێكی خێرخوازیی جه‌زائئیر گه‌وره‌ترین خوانی به‌ربانگی له جیهاندا بۆ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ئاماده كرد.
ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی جه‌زائیر بڵاویكرده‌وه كه خوانه‌كه بۆ منداڵانی بێ دایك و باوك له یاریگای شاری بلیده له باشوری جه‌زائیری پایته‌خت رێكخراوه و زیاترله شه‌ش هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی بوون.
خوانه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی جه‌زائیر به‌ناوی (كافل الیتیم) سازكرا كه بایه‌خ به كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ منداڵی بێ دایك و باوك ده‌دات و راشیگه‌یاندوه كه نزیكه‌ی چوار هه‌زار دیاریی جه‌ژنی به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌دا دابه‌شكردوه.
ساڵی رابردووش گه‌وره‌ترین خوانی به‌ربانگ له جیهاندا له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ناحكومی به‌ناوی (اجیالنا – نه‌وه‌كانمان) له لوبنان رێكخرا كه تیایدا پێنج هه‌زار و 200 كه‌س ئاماده‌بوون.
PM:10:35:27/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 5572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت