له وڵاتێكی دیكه‌ش داوای قه‌ده‌غه‌كردنی رۆژوو کرا
وێستگه نیوزـ
دوای دانیمارك، سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ربه حزبێكی ئه‌ڵمانیا كه دژی په‌نابه‌رانه، داوا ده‌كات رێگه‌نه‌درێت ئه‌وانه‌ی به‌ڕۆژوون له مانگی ره‌مه‌زاندا كار بكه‌ن.
مارتن سێكرت، كه سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه حزبی به‌دیل له‌پێناو ئه‌ڵمانیا داوایكردوه رێگه‌نه‌درێت ئه‌و موسڵمانه پزیشك و فڕۆكه‌وان و شۆفێری پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ی له ره‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوون كار بكه‌ن، چونكه خاوه‌ن كاره‌كان ئاماده نین شه‌و نا شه‌وێك مۆڵه‌تیان پێ بده‌ن، بۆیه ده‌بێت ئه‌و موسڵمانانه مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی خۆیان له مانگی ره‌مه‌زاندا وه‌ربگرن.
له ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی چوار ملیۆن موسڵمان هه‌ن، وه‌ك هاوڵاتیانی تورك كه چه‌ندین ده‌یه‌یه له‌وێ ده‌ژین، ئه‌مه جگه‌له‌و په‌نابه‌ره عیراقی و سوریانه‌ی كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێوه چونه‌ته ئه‌و وڵاته.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پرسیاری ئه‌وه‌ی كردوه كه: "بۆچی نه‌خۆشێك بچێته ژێر چه‌قۆی نه‌شته‌رگه‌رێكه‌وه كه 12 كاتژمێره هیچی نه‌خواردووه؟ بۆچه‌ی ده‌بێت خه‌ڵك به‌ده‌ستی شۆفێرێك بگوازرێته‌وه كه به‌هۆی رۆژووی چه‌ند سه‌عاته‌یانه‌وه ته‌ركیزیان نه‌ماوه و وشكبونه‌ته‌وه؟"
له‌وباره‌یه‌شه‌وه وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه كه نایه‌وێت هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه بدات.
لێدوانه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره دوای ئه‌وه دێت كه ئانگرست ویبرێگ، خانمه وه‌زیری كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكه‌ڵبونی دانیمارك داوای كردبوه موسڵمانان له مانگی ره‌مه‌زاندا مۆڵه‌تی كاركردن وه‌ربگرن تا كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و داوایه له‌لایه‌ن خودی ئه‌و حزبه‌ی كه وه‌زیره‌كه ئه‌ندامه تیایدا، ره‌خنه‌ی زۆری لێ گیرا.
له ئه‌ڵمانیاش ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌و وڵاته راگه‌یاندوه كه ئه‌ڵمانیا فره‌نه‌ته‌وه‌یه و ئایینی ئیسلامیش به‌شێكه له‌و وڵاته و داوای پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا كردبوو.
PM:01:58:25/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 10808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت