بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌مه‌زاندا دووربیت له تینوێتی
وێستگه‌نیوزـ
رۆژووگرتن له گه‌رمای هاویندا، بارێكی قورس‌تر ده‌خاته ئه‌ستۆی رۆژووان، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كار ده‌كه‌ن و ناچارن رۆژانه بچنه ده‌ره‌وه، رووبه‌ڕووی تیشكی خۆر و كه‌شی گه‌رم ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به تینوێتی و برسێتی بكه‌ن له مانگی ره‌مه‌زاندا.
سایتی "ئوفوق نیوز" له زاری د. ئه‌حمه‌د دیاب پزیشكی راوێژكاری خۆراك و چاره‌سه‌ركردنی قه‌ڵه‌ویی و لاوازیی بڵاویكرده‌وه، هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تینومان نه‌بێت، ده‌كرێت له ره‌مه‌زانی پیرۆزدا پێڕه‌وی بكه‌ین، كه خۆی له ده هه‌نگاودا ده‌بینێته‌وه و بریتین له:
1 ـ نان كه‌م بخۆ چونكه هۆكاری تینوێتییه له ره‌مه‌زاندا.
2 ـ چا و قاوه كه‌م بخۆره‌وه، ئه‌وانه‌ش به‌هۆی بوونی كافاینه‌وه تێیاندا، هه‌ست به تینوێتی ده‌كه‌یت.
3 ـ له پارشێودا ئاوه گازییه‌كان مه‌خۆره‌وه.
4 ـ خواردنی سوێركراو له پارشێودا مه‌خۆن.
5 ـ كه‌م خواردنی په‌نیری ئه‌سته‌نبوڵی و خواردنه‌وه خوێداره‌كان.
6 ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی بیبه‌ری ره‌ش له پارشێودا.
7 ـ خواردنه‌وه‌ی دوو بۆ سێ لیتر ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێودا.
8 ـ بایه‌خدان به خواردنی سه‌وزه له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێودا.
9 ـ خواردنی میوه له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێودا.
10 ـ له‌بری خوێ، شه‌ربه‌تی لیمۆ به‌كاربهێنه
PM:05:37:19/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 3128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت