ڕێنمایی پزیشكان بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لە ڕەمەزاندا
وێستگە -
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان لەسەرتاسەری جیهانەوە بەڕۆژوو دەبن
كەژمارەیەكی زۆریان نەخۆشی شەكرەیان هەیە و ڕۆژووگرتن گرفتیان بۆ دروست
دەكات و مەترسی بۆ سەر تەندروستیان دروست دەبێت ، هەرچەندە زۆر جار ڕێنمایی
توشبووانی شەكرە دەكرێت بەڕۆژوو نەبن ، بەڵام ئەگەر سووربوون لەسەرئەوەی
بە ڕۆژووبن ئەوا دەبێت ئاگاداری مەترسیەكان بێت و ئاگای لەڕێنمایی پزیشك
بێت بۆئەوەی ڕێژەی شەكرەكەی بەرز یاخود نزم نەبێتەوە و ڕووبەڕووی ووشكبوون
نەبێتەوە .
پێویستە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لەكاتی بەڕۆژبووندا ڕاوێژ بە پزیشكان بكەن
و چاودێری ئاستی شەكرەكانیان بكەن و هەموو شەوێك زیاتر لە دوو دەنك خورما
نەخۆن و ئاو و شلەمەنی پێویستیش بخۆنەوە لەئێواراندا و دوور بكەونەوە لەو
خواردنەوانەی ماددەی كافاینیان تێدایە چونكە دەبێتە هۆی ووشكبوونەوە .
پزیشكیان ڕێنمایی دەدەن بە تووشبووانی شەكرە دووربكەونەوە لەڕاهێنانی
وەرزشی قورس پێش بەربانگ ، ئەگەر ڕۆژووەوان ڕێژەی شەكرەكەی دابەزی لەچەند
سەعاتی یەكەمی بەڕۆژوو بوونداو گەیشتە ( 60 -70 ) هەروەها لەدوای بەربانگیش
ڕێژەی شەكرەكەی بەرزبویەوەو گەیشتە (300) ئەوا دەبێت واز لەڕۆژوو بهێنێت
تاوەكو دەگەڕێتەوە دۆخە سروشتیەكەی.
سەرچاوە/ ئیلاف
PM:03:53:19/05/2018
ئهم بابهته 2672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت