درێژترین و كورتترین ماوه‌ی رۆژووگرتن له جیهاندا
وێستگه‌نیوز ـ
رۆژووگرتن له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان له‌رووی ماوه‌ی رۆژووگرتنه‌وه یه‌كسان نییه، هه‌ندێك وڵات ماوه‌ی رۆژووگرتنه‌كه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌راورد به وڵاتێكی تر، درێژتره، هه‌ندێكیشی ماوه‌كه‌ی كورتتره.
له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هه‌مانشێوه درێژترین و كورتترین ماوه‌ی رۆژووگرتن هه‌یه، دانیشتوانی جه‌زائیر و تونس درێژترین ماوه به‌رۆژوود ده‌بن، كه ده‌كاته 15 كاتژمێر و 45 خوله‌ك، به‌ڵام وڵاتانی "جزر ئه‌لقه‌مه‌ر" كه وڵاتێكی بچوكی نزیكه له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، كه‌مترین ماوه به‌رۆژوو ده‌بن كه ده‌كاته 12 كاتژمێر و 37 خوله‌ك.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش وڵات هه‌یه درێژترین ماوه به رۆژوو ده‌بن و هه‌یه كه‌مترین ماوه به رۆژوو ده‌بن، كه‌نه‌دا ماوه‌ی 19 كاتژمێر و 57 خوله‌ك به‌رۆژوو ده‌بن، به‌وه‌ش درێژترین ماوه به رۆژووده‌بن، ئوسترالیاش 11 كاتژمێر و 59 خوله‌ك به رۆژوو ده‌بن، به‌وه‌ش كورتترین ماوه به‌راورد به وڵاتانی ده‌وروبه‌ری به‌رۆژوو ده‌بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی 2018 بوو، له‌سه‌ر ئاستی عێراق، كورد و سوننه و شیعه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مڕۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ڕۆژووبوون.
PM:05:48:17/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 5184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت