بۆئەوەی هەست بەبرسێتی نەكەیت ئەم خۆراكانە بخۆ
وێستگە -
چەند خۆراكێك هەن كە هەستكردن بە برسێتی كەمدەكاتەوە ، بۆ ئەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن ئەوە باشتر وایە لەژەمەكانی ئێواران و پارشێودا سوود لەم خۆراكانە وەربگرن:
1-چەرەسات : خواردنی چەرسات دوای نانخواردنی ژەمەكان هەستكردن بەبرسێتی كەمدەكاتەوە ،بڕی پێویست پرۆتین و چەوری و ڕیشاڵ بەجەستە دەبەخشێت .
2-فاسۆلیای سەوز: هەموو جۆرەكانی پاقلەمەنی ڕیشاڵی پێویست بەجەستە دەبەخشن كە توانای توانەوەی كەمە بەمەش لەكاتی خواردنی فاسۆلیای سەوز وەك ژەمێك بۆماوەیەكی زیاتر هەست بەتێربوون دەكەن .
3-گۆشتی ماسی: توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە خواردنی گۆشتی ماسی هەستكردن بەتێربوون زیاد دەكات و ئارەزووی خواردن كەمدەكاتەوە .
4-پەتاتە: بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات لەپێكهاتەیدا هەیە و كاتێك پەتاتە بخۆن هەستكردنتان بەبرسێتی كەمدەكاتەوە.
5-سێو: ئەگەر ئارەزووی خواردنی سێو دەكەیت ئەوە باشترین میوەیە بۆكاتی برسێتی .
سەرچاوە: http://www.dw.com/
PM:12:21:17/05/2018
ئهم بابهته 6016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت