ئه‌م ڕه‌نگانه، چۆن بوون به ڕه‌نگ و ئاڵاى حیزبه‌كان؟
ره‌نگاكان گوزارشت له‌چی ده‌كه‌ن؟
وێستگه نیوز- diplomaticmagazine
تا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان له ساڵى 1992، هیچكام له حیزبه كوردییه‌كان، خاوه‌نى ڕه‌نگ‌و ئاڵاى تایبه‌ت به‌خۆیان نه‌بوون‌و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوویه سه‌ره‌تاى دیاریكردنى ڕه‌نگێك بۆ هه‌ریه‌ك له‌و حیزبانه‌ى ئه‌وكاته له كایه‌كه‌دا هه‌بوون‌و به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد.
پاش ئه‌وه‌ى له لایه‌ن به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌وكاته‌وه، ڕێوشوێنى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌كرێت‌و بڕیار ده‌درێت كه ڕۆژى 17- 5 – 1992 پرۆسه‌كه به‌ڕێوه بچێت، له‌و میانه‌یه‌دا پرسى دیاریكردنى ڕه‌نگ بۆ حیزبه به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه دێته ئاراوه.
به وته‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود كه ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسماندا له كۆبوونه‌وه‌كانى تایبه‌ت به ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردندا، نوێنه‌رایه‌تى حیزبى سۆسیالیستیان كردووه، پێشنیارى دیاریكردنى ڕه‌نگ له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه زۆرینه‌ى خه‌ڵك نه‌خوێنده‌وارن و بۆئه‌وه‌ى حیزبه‌كه‌ى خۆیان بناسنه‌وه.
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له به‌رگى چواره‌مى كتێبى ڕۆژ ژمێرى پێشمه‌رگه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:" كاك یه‌عقوبى ئاشورى بوو، یان كاك محه‌مه‌د تۆفیق ى یه‌كێتى نیشتیمانى بوو، وتیان له ئه‌وروپا حیزبه‌كان سه‌رى گا‌و سه‌رى كه‌رو ئه‌سپ ڕه‌مزى حیزبه‌كه‌یانه، منیش وتم جا برا له كوردستان به‌یانى كاك دكتۆر مه‌حمود، یان براده‌رێكى دیكه‌مان، سه‌رى گایه‌ك، یان كه‌رێك، بگرێته سه‌رشانى‌و به‌ناو خه‌ڵكیدا بگه‌ڕێت هه‌ر شێتمان ده‌كه‌ن، ئه‌وه لێره‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان‌و له‌ناو ئیسلامدا ناگونجێ، بۆیه بڕیاریاندا ڕه‌نگ دابنرێت".
هه‌رچه‌نده تا ئه‌وكاته‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌زانراوه كه پارتى ڕه‌نگى زه‌ردى كردووه‌ته هێماى خۆى، به‌ڵام به وته‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له پرسى ده‌ستنیشانكردن‌و هه‌ڵبژاردنى ڕه‌نگه‌كاندا، نوێنه‌رى پارتى وتوویه‌تى دیاره كه ڕه‌نگى ئێمه زه‌رده‌و دیاریكراوه.
له‌سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى كوردستاندا، مه‌سعود بارزانى له ته‌له‌ڤیزیۆنى پارتییه‌وه باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان بۆیه ڕه‌نگى زه‌ردیان هه‌ڵبژاردووه، چونكه ڕه‌نگى ئاڵاكه‌ى سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبیش زه‌رد بووه.
به‌وپێیه‌ى كه ڕه‌نگى حیزبه شیوعییه‌كانى دونیایه، ڕه‌نگى سووریش بۆ حیزبى شیوعی كوردستان مسۆگه‌ر بووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌ره‌ى كوردستانیدا كه له مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕه‌نگى سه‌وز بۆ یه‌كێتى بێت، یان حیزبى سۆسیالست، مشت‌ومڕ له نێوان نوێنه‌رانى ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا ڕوو ده‌دات.
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت:" من‌و كاك دكتۆر مه‌حمود وتمان ڕنگى سه‌وز بۆ سۆسیالست‌و ڕه‌نگى شین بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى، وا دیاربوو پێشتر یه‌كێتى لاى خۆیان بڕیاریان دابوو سه‌وز بۆ ئه‌وان بێت، بۆیه كاك فواد زۆر به توندى‌و زۆر به توڕه‌یی وتى شتی‌وا نابێت‌و ڕه‌نگى سه‌وز بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌و بڕیارمانداوه كه سه‌وز بۆ ئێمه بێت، من خۆم حه‌زم له ڕه‌نگى شین بوو، به‌ڵام دكتۆر مه‌حمود ده‌یووت ڕه‌نگى سه‌وز باشه، له‌وێوه شین بوو به ڕه‌نگى سۆسیالست‌و سه‌وز بوو به ڕه‌نگى یه‌كێتى نیشتیمانى ".
به‌پێى گێڕانه‌وه‌كانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ڕه‌نگى حیزبه‌كه‌ى سامى عه‌بدولڕه‌حمان" پارتى گه‌ل"، ناكۆى توند ده‌كه‌وێته نێوان سامى عه‌بدولڕه‌حمان‌و نوێنه‌رى پارتییه‌وه، چونكه سامى عه‌بدولڕه‌حمان وتوویه‌تى ئێمه هه‌ردوو ڕه‌نگى سوور‌و زه‌رد له‌یه‌ك ده‌ده‌ین‌و نوێنه‌ره‌كه‌ى پارتیش وتوویه‌تى ئێمه ڕ‌ازى نابین ڕه‌نگى زه‌رد به ڕه‌نگى هیچ لایه‌نێكه‌وه بێت، بۆیه سامى عه‌بدولڕه‌حمان وازى له‌م پێشنیاره‌ى هێناوه‌و له‌برى ڕه‌نگى سوور‌و زه‌رد، هه‌ردوو ڕه‌نگى سوور‌و سه‌وزى بۆ حیزبه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌و یه‌كێتیى نیشتیمانیش لایان ئاسایی بووه.
حیزبى زه‌حه‌متكێشانى كوردستانیش وه‌كو ڕه‌نگ‌و هێماى خۆیان بۆ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان كوردستان ڕه‌نگى سپى‌و سوریان هه‌ڵبژاردووه.
ڕه‌نگى سپى‌و سه‌وزیش بووه‌ته ڕه‌نگى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیش كه تاكه هێزى ئیسلامى به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.
هه‌ڵبژاردنى ڕه‌نگى سه‌وزو سپى له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له مێژووى ئیسلامدا ئه‌م دوو ڕه‌نگه له لایه‌ن مسوڵمانانه‌وه به‌كار هاتووه، به‌تایبه‌ت له‌كاتى جه‌نگه‌كاندا، ڕه‌نگى ئاڵاى سوپاى مسوڵمانان سپى یان سه‌وز بووه.
تا ناوه‌ڕاستى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان، ڕه‌نگى ئاڵاى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى سه‌وزو زه‌رد بووه‌و دواتر، ئاڵاكه ته‌نها ڕه‌نگه سپییه‌كه‌ى مایه‌وه، كه ئێستا ڕه‌نگ‌و ئاڵاى ئه‌و حیزبه‌یه.
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه له 6- 2- 1994 خۆى ڕاگه‌یاندووه، ڕه‌نگى ئاڵاكه‌ى قاوه‌ییه، له ئه‌ده‌بیاتى یه‌كگرتووى ئیسلامی‌دا به‌و جۆره گوزارشت له هه‌ڵبژاردنى ئه‌م ڕه‌نگه ده‌كرێت كه ئه‌وه هێمایه بۆ خاكیبوونى حیزبه‌كه‌و هه‌ڵقوڵانى له‌ناخى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى له 31- 5 - 2001 كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان خۆى ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ڕه‌نگى ئاڵاكه‌یان سپى ده‌بێت‌و جیاوازى له‌گه‌ڵ ئاڵاى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی‌دا ئه‌وه ده‌بێت كه " لا اله الا الله"ى ناو ئاڵاكه به ڕه‌نگى سور ده‌نووسرێت، ئه‌وه له‌كاتێكدا له ئاڵاكه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی‌دا به ڕه‌نگى ڕه‌ش نووسراوه.له كۆنگره‌ى دووه‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامی‌دا، پاش مشتومڕێكى زۆر، ڕه‌نگى ئاڵاى ئه‌م حیزبه له سپییه‌وه ده‌گۆڕێت به ڕه‌نگى پرته‌قاڵى.
پاش تۆماركردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ به‌شداریكردن له‌سێیه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا لە ٢٥ی تەموزی ساڵی ٢٠٠٩، لایه‌ن خودى نه‌وشیروان مسته‌فاوه ڕه‌نگى نیلى پێشنیار ده‌كرێت بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و ئه‌و ڕه‌نگه ده‌بێته ڕه‌نگى ئاڵاى بزوتنه‌وه‌كه.
سالار مەحمود
ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی
PM:12:03:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 13856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت