چه‌ند وێنه‌یه‌كی مێژوویی و دەگمەن له كامێرایه‌كی سه‌ده‌ی 19دا دۆزراونه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
وێنه‌گرێك كه خولیای كۆكردنه‌وه‌ی كامێرا دێرین و كۆنه‌كانه، رایگه‌یاند كه به‌كره‌یه‌كی فیملی كامێرای دۆزیووه‌ته‌وه كه چه‌ند دیمه‌نێكی ده‌گمه‌نی تێدایه و مێژووی ئه‌و كامێرایه‌ی پێی گیراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 19.
وێنه‌گره‌كه به‌ناوی مارتین فان ئۆێرس رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی كامێرایه‌كی كۆنی له جۆری Zeiss Ikon 520/2 كڕیووه و ویستویه‌تی بیخاته ئه‌رشیفی كامێرا ده‌گمه‌نه‌كانییه‌وه، له‌ناویدا به‌كره‌یه‌كی فیلمی دۆزیوه‌ته‌وه و دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا، توانیویانه ته‌نها چوار وێنه‌ی لێ بشۆنه‌وه كه به‌وته‌ی پسپۆڕان وێنه‌كان به‌هایه‌كی مێژوویی و هونه‌ریی گرنگیان هه‌بووه.
وێنه‌گره‌كه ئاشكرایكردووه كه دوای په‌نابردن بۆ ته‌كنه‌لۆجیای Google Street View و بیروڕای چه‌ند پسپۆڕێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و وێنانه له شارۆچكه‌ی بیاریتز-ی فه‌ره‌نسا گیراون و له یه‌كێك له وێنه‌كانیشدا خاوه‌ن كامێراكه ده‌ركه‌وتووه و یه‌كێكیشان وێنه‌ی خانمێكه كه به ته‌نیشت روبارێكی شارۆچكه‌كه‌یدا ده‌ڕوات.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه به‌ڕێكه‌وت كه‌لوپه‌لی كۆن و به نرخ ده‌دۆزرێنه‌وه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خانمێكی ئه‌مریكایی له كایه‌نی ماڵه‌كه‌یدا دوو ئامێری دۆزییه‌وه كه تایبه‌ت بوون به شه‌پۆلی جۆره بۆمبێك به‌ناوی Norden M.
ئه‌و بۆمبه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له جه‌نگی ڤێتنام و جه‌نگی جیهانیی دووه‌م به‌كارهێنرابوون و له‌و ماوه زۆره‌دا به نهێنی له‌و شوێنه‌دا مابووه‌وه.
PM:09:00:03/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 8733
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت