ئه‌وقاف: مامۆستایانی ئاینی پابه‌ندن به ته‌وه‌ره‌كانی وتاری هه‌ینی
یەکێک لە مزگەوتەکانی هەرێم
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ته‌وه‌ره‌كانی وتاری هه‌ینی بۆ مامۆستایانی ئاینی دیاریكردووه كه یه‌كێكیان مانگی شه‌عبان و شه‌وی به‌راته، وته‌بێژی وه‌زاره‌تیش ده‌ڵێت، مامۆستایان پابه‌ندن پێوه‌ی، چونكه ته‌وه‌ره‌كان واقیعین.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ته‌وه‌ره‌كانی (گه‌وره‌یی مانگی شه‌عبان و شه‌وی به‌رات، گه‌وره‌یی سپارده (الامانه) له ئیسلامدا، مه‌ترسییه‌كانی بێئاگایی و خۆپاراستن لێی) بۆ وتاری سبه‌ینێی مامۆستایانی ئاینی ئاماده كراوه و ده‌توانن یه‌كێك له‌و سێ ته‌وه‌ره هه‌ڵبژێرن.
تائێستا سێ هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌وه‌ر بۆ مامۆستایانی ئاینی دیاری ده‌كات، نه‌به‌ز وتی: "مامۆستایانی ئاینی زۆر پابه‌ندن به ته‌وه‌ره‌كانه‌وه و تائێستاش پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ده‌ڕوات، چونكه ته‌وه‌ره‌كانیش واقیعین".
AM:11:15:04/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4369
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت