مه‌سرور بارزانی: ئێمه له ئه‌مڕۆوه ئاماده‌ین په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
وێستگە نیوز -
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ربه‌خۆ بین، ده‌بێت سه‌ر به‌خۆمان بین، نابێت سه‌ر به هیچ لایه‌كی دیكه بین، له باره‌ی په‌رله‌مانیشه‌وه وتی: ئێمه له ئه‌مڕۆوه ئاماده‌ین په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
له وتارێكدا، كه ئه‌مڕۆ له كه‌رنه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بۆ پشتگیریی له ریفراندۆم، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانی باسی له گرنگی سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی: "نابێت ئێمه چاومان له‌وه بێت كه هه‌ر پاشكۆ بین، یان خه‌ڵكی دیكه حوكمڕانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، كه‌سێك ناتوانێت چاوی له پۆستی وڵاتێكی دیكه بێت و بێت لێره رێنماییمان بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم".
مه‌سروور بارزانی، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت، "ده‌بێت ئێمه پێش هه‌موو كه‌سێك ئه‌و بڕوایه‌مان له‌لا درووست بێت، كه ئه‌وه مافێكی سرووشتی ئێمه‌یه، ئه‌مه مافێكه خوا به ئێمه‌ی داوه".
وتیشی: "خه‌ڵكێك نه‌یانه‌وێ ریفراندۆم بكه‌ین و بیانوو بدۆزنه‌وه له شێواز و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك به قسه‌ی ئه‌وان ناكه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و نه په‌شیمان ده‌بینه‌وه، ئه‌و ریفراندۆمه‌ش له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
هه‌روه‌ها وتی: "ئینجا ئێمه ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره بین ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه ده‌بێت پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له مافی خۆمان خۆشنابین و به‌هیچ شتێك له‌وه‌ی كه یه‌كسان بین له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دنیا، ئێمه ئاماده نین له‌وه كه‌متر رازی بین".
له باره‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌وه راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر روونیكرده‌وه، كه ئه‌و پرسه زامنی داهاتووی كورد ده‌كات و وتی: "بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی یا بابه‌تی سیاده‌ی وڵات گرنگه بۆ پاراستنی ئایینده‌ی هه‌م وڵاته‌كه‌مان، هه‌م خه‌ڵكه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئێمه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی سیاده بین، خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌و وه‌خته به حوكمی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌ده‌خولكردن له كوردستان قابیلی قه‌بووڵ نییه. به‌ڵام ئێمه ئێستا به‌شێكین له حكوومه‌تێكی دیكه، كه خۆی نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست سیاده‌ی خۆی بپارێزێت و له هه‌موو لایه‌ك ته‌ده‌خولی ئیش و كاره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نایانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بن، ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین".
سه‌باره‌ت به پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش مه‌سروور بارزانی وتی: "قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه ئایا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئێمه پێویستمان به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، جارێ ده‌مه‌وێ ئه‌وه باس بكه‌م، ئێمه وه‌ك پارتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك، دژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بووین و نین، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، به‌ڵام چ جۆره په‌رله‌مانێك، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانێك، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بڕیاربدات، نابێت ببێته سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبێك و به‌ناوی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبێك ئیش بكات، ئێمه‌وه ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها وتی: "سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت میلله‌ته پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێمانخۆشه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش قسه‌ی پێویست كراوه و پێشنیازیش هه‌بووه و تاووتوێی ئه‌و پێشنیارانه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوازێك ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین، بۆ رازیكردنی حزبێكی سیاسی یان چه‌ند كه‌سێك، یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی به‌ینی دوو حزب و سێ حزب، ئیتر په‌رله‌مان و داهاتوو و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میلله‌ته‌كه‌مان بخرێته ژێر پرسیار و وه‌لا بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ته‌سكی حزبی بكرێت، ئێمه ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین پێمانوایه پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی كه ئێستا مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له ئارادایه".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت: "پێش هه‌موو شتێك، ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌وێ، به په‌رله‌مانتاره‌كان بڵێین، كه فعله‌ن ئه‌وانه‌ی كه به په‌رۆشه‌وه باسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن با په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه، په‌رله‌مان به زۆرینه كارا ده‌كرێته‌وه، بابێن ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پرسی ریفراندۆم یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه ئێمه له‌مڕۆوه ئاماده‌ین په‌رله‌مان به ده‌نگی زۆرینه كارابكرێته‌وه سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام په‌رله‌مان ته‌نیا له پێناوی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی حزبی چاره‌سه‌ر بكات و دوایی ببێت به ئاسته‌نگ بۆ كێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان پێمانوانییه ئه‌م په‌رله‌مانه له خزمه‌تی ئه‌و پرسه‌دا بێت و بتوانێت سه‌ركه‌وتووش بێت".
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی وتی: "له هه‌موو دنیا په‌رله‌مان له ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكی بۆ داده‌نرێت یان ئه‌ركه‌كانی بۆ دابه‌ش ده‌كرێت، ئێمه به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی سیاسی‌دا كردمان بۆ به‌شداربوونیان له حكوومه‌ت، ئیمتیازمان پێدان كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرن، نه‌ك ئیستیحقاقی ئینتیخابی بێت، به‌م كورسییانه‌ی كه هه‌یانه نه‌یانده‌توانی. پارتی ئێستاش زیاتر له هه‌موو كه‌سێك خاوه‌نی په‌رله‌مانه، چونكه له هه‌موو كه‌سێك زیاتر كورسی له په‌رله‌مان هه‌یه، حه‌قی پارتیشه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات".
هه‌روه‌ها وتی: "به‌ڵام كه پارتی قه‌بووڵی كرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بێین په‌رله‌مانێك دابنێین و سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئاشته‌واییه‌كی گشتی نیشتمانی درووست ببێت، ئێستا پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و ئاشته‌واییه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه مانای ئه‌وه نییه ئه‌و ئیمتیازه بۆ ئه‌و لایه‌نه سیاسییه ده‌بێت، ئه‌و ئیمتیازه چۆن پێی دراوه ئاواش لێی ده‌سه‌ندرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆكانی دژ به پرۆسه‌ی ریفراندۆم مه‌سروور بارزانی وتی: "زۆرجار ئه‌وه ده‌بیستین كه له‌لایه‌نێك یان له شوێنێك و یان ناوچه‌یه‌ك، گوایه رای شه‌قام وایه و دژی ئه‌وه‌یه، من رێزم هه‌یه به‌ڵام رای شه‌قام ئاراسته‌كراوه، ناشمانه‌وێ به حه‌قیقه‌ت هه‌رچی بڕیاری سیاسی حزبی هه‌بێت بیخه‌نه پاڵ شه‌قام و خه‌ڵكی كوردستان".
هه‌روه‌ها وتی: "پێموایه خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه وریاتره، زۆر له‌وه به ئاگاتره، چ له سلێمانی، چ له هه‌ر شوێنێكی دیكه، به هه‌موو شتێك بڵێن رای شه‌قام ئه‌وه قه‌بووڵ ناكات، ئێستاش من ده‌توانم له جێگه‌ی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كوردستانه كه رای شه‌قام له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه".
روونیشیكرده‌وه، "ئێمه ده‌بینین چیمان به‌سه‌ر هات، به درێژایی مێژوو به‌تایبه‌تی ئه‌و ماوه‌یه‌ی بینیمان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و هه‌موو رێز و پێزانینه‌ی كه وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ كوردستان و پێشمه‌رگه نیشانیاندا، ئێمه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ درووستبووه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها شكستی ئیداره و سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی له عێراق و سووریا، نیشانمان ده‌دات ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه ناكرێت تاكو دوایی ناكرێت سه‌ركه‌وتوو بێت، سه‌د ساڵه هه‌موو شێوازه‌كانی حوكمڕانی تاقیكراونه‌ته‌وه و شكاون، سیسته‌مێكی سیاسی كه له وڵاتێك شكابێت، دووباره‌كردنه‌وه‌شی به هه‌مان شێوه شكانیشی به دواودێت".
سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندی كورد و عیراق, راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئیتر به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه چ به شێوازێك له یه‌كتر جیاببنه‌وه، ئێمه دژی هیچ وڵاتێك، دژی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نین، ده‌مانه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان، له‌گه‌ڵ ئێران، توركیا، سووریا و عێراق، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم، تا ئێستا ئێمه هه‌مووجار دیلی ئه‌وه بووین كه كوردستان وڵاتێكی داگیركراوه، مه‌حسووره و هیچ رێگه‌مان نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان به ده‌ره‌وه هه‌بێت، راسته، چونكه به درێژایی مێژوو كه سه‌یر ده‌كه‌ین چ له عێراق، ئێران و توركیا، هه‌موو جارێك له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كورد، دانیشتن كراوه، پێشتر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی رووبدات، له‌سه‌ر یه‌ك شت هاوڕابوون، كه نه‌هێڵن میلله‌تی كورد نه‌گات به هیچ ئامانج و ئاواتێك".
PM:11:50:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 13899
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت