هۆشیار زێباری باسی دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات
هۆشیار زێباری
وێستگه نیوز –
هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عیراق كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه، رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانیان هه‌ندێك لایه‌ن له دژی ده‌نگیان دا، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عیراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "زاویه اخری"ی كه‌ناڵی سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌حرار و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی تر پێیانڕاگه‌یاندم كه دژی لابردنی منن له پۆسته‌كه‌م".
وتیشی: "دوای متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌م ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێك لایه‌ن سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانیان ده‌نگیان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێم دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون له پۆسته‌كه‌مدا بمێنمه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هاوكات خواستێكی نێوده‌وڵه‌تی له دژی لابردنم له پۆسته‌كه‌م هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه خواستی كوتله سیاسییه‌كان به‌هێزتر بوو".
هۆشیار زێباری راشیگه‌یاند كه "بڕیاری له‌سه‌ركارلابردنم له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی جێبه‌جێ كرا و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ نوری مالیكی كاریان له‌سه‌ر كرد".
وتیشی: "ئه‌وكات به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانم وت كه هه‌رچه‌نده ناوت سه‌لیم-ه، به‌ڵام له هه‌ڵوێسته‌كاندا سه‌لیم نیت".
له دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 21ی ئه‌یلولی 2016ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به 158 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران متمانه له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی سه‌ندرایه‌وه و له پۆسته‌كه‌ی لابرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا 249 په‌رله‌مانتار بۆ متمانه وه‌رگرتنه‌وه له زێباری ئاماده‌بوون و له و ژماره‌یه‌ش 158 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له زێباری و 77 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان به "نه‌خێر" دا، 14په‌رله‌مانتاریش به سپێتی وه‌ره‌قه‌كانیان خستووه‌ته ناو سندوقی ده‌نگدان، دواتریش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عراق، متمانه‌ی له زێباری سه‌نده‌وه.
PM:11:47:03/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 23751
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت