ئه‌ردۆغان و ده‌یه‌وێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ دۆلار بدۆزێته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشنیازێك بۆ روسیا و چین ده‌كات تا به دراوی یه‌كتر ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان وڵاته‌كانیان بكه‌ن.
له میانی به‌شداریكردنی مەراسیمی کردنه‌وه‌ی مۆڵێکی بازرگانییدا له ئه‌سته‌نبوڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک كۆماری تورکیا، له به‌شداریی کرد و رایگه‌یاند: ''دراو ئامرازێکی فشارکردنە و ئەم دراوە ئەگەر بەرامبەرێکی نەبێت، ئەگەر لەبەرامبەر ئەو پارەیەی کە چاپ دەکرێت شتێک نەبێت، ئەوا لەرێگەی ئەو پارەیەوە کە چاپ دەکرێت سەدان ملیار دۆلار بۆ کەسێک دەڕوات، بۆچی ئەو پارەیە لەژێر سەرینەکەتدا هەڵدەگریت کە شتێک لەبەرامبەریدا بوونی نییە، وەرن با ئەم پارەیە بکەینە پارەیەکی نیشتمانیی".
وتیشی: "کاتی ئەوەیە کە خاوەنداریەتی لە بەها نیشتمانییەکانمان بکەین. وەرن دۆلار و یورۆکانتان بکەنە لیرەی تورکی، لەبەرامبەر ئەو کەسانەدا کە دەیانەوێت ئێمە بڕوخێنن و مەحکوممان بکەن، چی لەژێر سەرینەکانتاندایە بیکەن بە لیرەی تورکی. "
ئه‌ردۆغان رونیكرده‌وه و وتی: ده‌ڵێن ئەی ئەگەر زەرەرمان کرد؟' تەماشاکە ئەمە کارێکی میللییە، بەرەکەتی تێدایە، لەمەدا زیان ناکەیت، خەمت نەبێت، ئەوەی کە زیانەکەت پێدەکات ئەوەی دیکەیه، چونکە ئەوەی دیکە نوێنەری لۆژیکێکی داگیرکارە. تۆ لەرێگەی ئەوەی کە خۆجێیی و نیشتمانیی بیت، لەرێگەی ئەوەی کە خاوەندارێتیی لەپارەکەت بکەیت، ئەم پارەیە لێرە دەمێنێتەوە''.
وتیشی: ''پێشنیازی ئه‌وه‌م بۆ پوتن کرد که ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان به پاره‌ی خۆمان بکه‌ین، من چیم له‌تۆ کڕی به روبل پاره‌که‌یت ده‌ده‌مێ، تۆش چیت له‌من کڕی به لیره بمده‌رێ، پێشنیاری هه‌مان شتیشم بۆ چین کرد''.
PM:04:48:03/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1651
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت