شوان عه‌توف ناوی شانۆگه‌ریه‌كه‌ی ئاشكراكرد
وێستگه- هێڤی خالید
هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف ناوی ئه‌و شانۆگه‌ریه‌یی ئاشكراكرد كه له مانگی داهاتوودا نمایشی ده‌كات ، ناو شانۆگه‌رییه‌كه‌ش (ته‌پڵ و به‌رد)ه.
شوان عه‌توف شانۆییه‌كی گرنگ ده‌رباره‌ی یاده‌وه‌ری به‌ند بێژێكی ده‌گێڕێته‌وه كه له رۆژگاری شه‌ڕی ناوخۆ به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ ده‌كات و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتمان وه‌ك مرۆڤێكی بێ شوناس.
ئه‌م شانۆگه‌ریه كارێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه ره‌خنه‌ی توند له دۆخی سیاسی كوردستان ده‌گرێت، له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ره‌خنه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌یه بۆ به‌خشینه‌وه‌ی ئیراده به مرۆڤی كورد پاش ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و حزب رۆحی مرۆڤی كوردی كوشت.
وابڕیاره شانۆگه‌ریه‌كه له 15ی مانگی داهاتوو و رۆژانی دوایی نمایش بكرێت.
ئه‌م شانۆگه‌ریه له نووسین و ده‌رهێنان و نواندنی، شوان عه‌توفه و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر ژیار عوسمان، كاری فۆتۆ و میدیا سه‌ركۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م، دیدار كه‌مال ئه‌نجام ده‌درێت..
شانۆگه‌رییه‌كه هه‌ر یه‌ك له وێب سایتی وێستگه و ماڵی چالاك (ئه‌پ تاون جاز، كۆوپ تۆرن به‌رانان، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كوردستان) سپۆنسه‌ری ده‌كات.
له هه‌فته‌ی داهاتووشدا (وێستگه) دیدارێك ده‌رباره‌ی ئه‌م شانۆگه‌ریه بڵاوده‌كاته‌وه.
PM:11:06:19/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 1432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت