"باڵیۆزخانه‌كان له به‌غدا سه‌لامه‌تن و رێوشوێنی پێشوه‌خته گیراوه‌ته‌به‌ر"
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی باڵیۆزخانه و دیپلۆماتكاران رایگه‌یاند كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له به‌غدا سه‌لامه‌تن و رێوشوێنی پێشوه‌خته‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ئایاری 2024، لیوا به‌لاسم محه‌مه‌د حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی باڵیۆزخانه و دیپلۆماتكاران، جه‌ختی له‌وه كردووه كه بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كان له ناوه‌وه‌ی عێراق و رێگریكردن له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان، هه‌مو رێوشوێنێكی پێویستیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرتووه‌ته‌به‌ر.
حسێن له لێدوانێكیدا بۆ "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" ده‌ڵێت: "ئه‌و باڵیۆزخانانه‌ی له ناوه‌وه‌ی وڵاتن، پێشتر رووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك ده‌ستدرێژی و په‌لاماردان و كاری تێكده‌رانه بوونه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌مڕۆدا، هه‌مو ئه‌و رێوشوێنانه گیراونه‌ته‌به‌ر كه پێویستن بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه و شانده دیپلۆماسییه‌كان".
وتیشی: "هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر گه‌وره له نێوان سه‌رجه‌م كه‌رته ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پاراستنی یاسا هه‌یه، بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بیه‌وێت ده‌ستدریژی بكاته سه‌ر باڵیۆزخانه‌كانی ناوه‌وه‌ی عێراق".
لیوا به‌لاسم پێداگیری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "له حاڵی حازردا یان له رابردوویه‌كی نزیكدا، هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك دژ به باڵیۆزخانه‌كان یان شانده دیپلۆماسییه‌كان رووینه‌داوه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشممه‌ری وه‌زیری ناوخۆ، پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رووكاری سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م جیهاندا، به‌و پێیه‌ی به‌رپرسه له ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كان و شانده دیپلۆماسییه‌كان".
عێراق پێشتر له چه‌ندین بۆنه‌دا، ژماره‌یه‌ك هێرشی بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كانی نێو به‌غدای پایته‌ختی به‌خۆیه‌وه بینیوه، دواهه‌مینیان بریتی بوو له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر، له مانگی ته‌مموزی ساڵی رابردوو، هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید و سوتاندیان. هۆكاری ئه‌م هێرشه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌لوان مومیكا كه هاوڵاتییه‌كی توندڕه‌وی عێراقییه، له سوید چه‌ند نوسخه‌یه‌كی له قورئانی پیرۆز سوتاند.
پێشتریش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی، كرده‌ئامانج، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر هه‌وڵیاندا هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له چه‌ندین بۆنه‌ی دیكه، تێیدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد یان كونسڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر، به‌رده‌وام له رێگه‌ی موشه‌كی كاتیۆشكاوه یان له رێگه‌ی هاوه‌نه‌وه بۆردومان كراون و كراونه‌ته ئامانج.
PM:02:38:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت