داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كرد
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر، داهاتی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت له رۆژی 4ی ئایاری 2024 تاوه‌كو 10ی ئایار داهاتی هه‌ردو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، 10 ملیار و 506 ملیۆن و 972 هه‌زار و 708 دینار بووه.
له‌و بڕه‌ش هه‌شت ملیار و و 683 ملیۆن و 827 هه‌زار و شه‌ش دیناری نه‌ختینه‌یه و 83% كۆی داهاتی هه‌فته‌كه پێكده‌هێنێت.
هه‌روه‌ك، ملیارێك و 823 ملیۆن و 70 هه‌زار و 910 دینار واته 17%ی كۆی داهاتی هه‌فته‌كه به شێوه‌ی چه‌كه، هه‌روه‌ها 74 ملیۆن و 100 دیناریشی به‌شێوه‌ی مقاسه‌یه.
به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشووتر واته له رۆژی 27ی نیسانی 2024 تا 3ی ئایار داهاتی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا داهاته‌كان 27 ملیار و 458 ملیۆن و 36 هه‌زار و 537 دینار بووه.
به‌وپێیه‌ش داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له نیوه كه‌میكردووه.
له 15ی كانونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند و
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌تی كرده‌وه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه پڕۆژه‌كه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رتاسه‌ری بكرێت.
PM:12:09:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت