رێكخراوی هه‌نگاو: له‌مساڵدا له ئێران 203 كه‌س له‌سێداره‌دراون كه زۆربه‌یان كوردن
وێستگه‌نیوز-
له‌مساڵدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران زیاتر له 200 كه‌سیان له‌سێداره‌دراوه كه زۆربه‌یان كوردن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماره‌كانی، ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ئێران له‌سێداره‌دراون، گه‌یشتووه‌ته 203 كه‌س.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "له‌و ژماره‌یه 58 كه‌سیان كورد و 30 كه‌سیان به‌لووچ و 30 كه‌سی دیكه‌شیان تورك بوون، هه‌روه‌ها 18 كه‌سیشیان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون".
ئه‌وه‌شی خستووهتهڕَوو كه سه‌دا، 60ی له‌سێداره‌دراوان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دراون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی 9ی ئه‌م مانگه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ورمێ، چوار به‌ندكراوی كورد له‌سێداره دراون.
AM:11:06:10/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت