كه‌شوهه‌وای‌ دوو رۆژی‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی‌ ئایاری‌ 2024 ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 1 تا 2 پله‌ به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 11- 5- 2024 ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 1 تا 2 پله‌ به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با  10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هه‌ولێر : 30

سلێمانی: 29

دهۆك : 30

زاخۆ : 32

هه‌ڵه‌بجه‌ : 31

كه‌ركوك: 34

سۆران : 29

حاجی ئۆمه‌ران: 19

گه‌رمیان : 35


AM:10:25:10/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت