نرخی نه‌وت و زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌روو 84 دۆلار.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 10ی ئایاری 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 84 دۆلار و 46 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 83 دۆلار و 91 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 79 دۆلار و 89 سه‌نت له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 79 دۆلار و 39 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 359 دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ به‌ دوو هه‌زار و 318 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.


AM:09:17:10/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت