مه‌سرور بارزانی و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: له زووترین كات هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت
مه‌سرور بارزانی و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگهنیوزـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوتوێ کرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشانداوه و جەختی لەوە کردوەته‌وە کە هەرێمی کوردستان، هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیژی 360 پلەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە عێراق و ناوچەکەدا.
ئه‌وه‌ش هاتووه، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هه‌ماهەنگی و کارکردن لەپێناو برەودان بە بەها هاوبەشەکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی بیر و را و راگەیاندن و ئازادیی کارکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی.
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەمریکای کرد و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و پاراستنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی دووپات کردەوە.
"هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن"، ئه‌مه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت کردنەوە بوو لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە نایاساییەکان و زەمینە خۆشکردن بوو بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
PM:03:04:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت